2021-06-28
100849 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پیاوێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک ئاشکرای کرد کە کوڕەکەی لە ڕاستیدا خاڵیەتی و کوڕی باپیریەتی، ئەمەش بەهۆی ئەوەی باپیری لەگەڵ خۆشەویستەکەی ناپاکی لێکردوە.
Samir Simpson-Bey لە زنجیرە ڤیدیۆیەکدا لە هەژماری تیک تۆکەکەی بڵاویکردۆتەوە و ئاشکرای کرد، کوڕەکەی کوڕی خۆی نیە، بەڵکو کوڕی باپیرێتی و خاڵی ئەمە.
Samir لەو کاتەی کە باری دارایی خراپ بووە لەگەڵ خۆشەویستەکەی لەماڵەکەی باپیری ماوەتەوە، لەو ماوەیەدا کە لەوێ ماونەتەوە خۆشەویستەکەی لەگەڵ باپیریدا خەوتووە و ناپاکیان لێکردووە، دواتر بەهۆی نامەی ناو مۆبایلی خۆشەویستەکەیەوە راستیەکانی بۆ ئاشکرا بووە.
گرتە ڤیدیۆکەی سەرەتای کە ڕاستیەکانی ئاشکرا کرد بە زوویی بڵاوبوویەوە و کاردانەوەی لێکەوتەوە، ڤیدیۆکە تا ئێستا زیاتر لە ١١ ملیۆن بینەری هەبووە و زۆرێک لە تەماشاکەرانی سۆز و خەمخۆری خۆیان بۆ دەربڕیووە.