2021-06-28
5990 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە روداوی کەوتنە خوارەوەی باڵۆنێکی گەوەرە بەسەر وایەرێکی کارەبادا لە شاری ئالبەرکوێرکی لە ویلایەتی نیو مەکسیکۆ، پینج کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئێن بی سی نیوز"، لە شاری ئالبەرکوێرکی لە روداوێکی کەوتنی باڵۆنێک بەسەر وایەرێکی کارەبادا باڵۆنکە گڕی گرت و لە ئەنجامدا پێنج سەرنشینی ناو باڵۆنەکە گیانیان لەدەستدا.
چوار سەرنشین بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە لە شوێنی روداوەکە گیانیان لەدەستداوە و پێنجەمیان لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کردوە.
دوو لە قوربانیەکان ژن بوون و سیانەکەی تریان پیاو بوون، بەڵام تا ئێستا ناوەکانیان ئاشکرا نەکراوە.