پیاوێک بە هەڵە لەبری ڤیاگرا حەبێکی تری خواردووە بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە

2021-06-28

23009 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوێک لە پارێزگای مەنیا لە باشوری میسر، بەهۆی خواردنی حەبێکی مەترسیدار کە وایزانیوە حەبی ڤیاگرایە "تایبەتە بە زیادکردنی ئارەزووی سێکسی" گیانیلەدەستداوە.

لە هەواڵێکی ماڵپەڕی لوبنان ٢٤دا هاتووە، محەمەد مەحمود دەنکێک حەبی ڕووەکی خواردووە کە وایزانیوە حەبی ڤیاگرایە، بەڵام لە راستیدا ئەو حەبەی خواردوویەتی ژەهراوی بووە و تایبەت بووە بە لەناوبردنی ئەو مێرووانەی گەنم خراپ دەکەن و ماددەی فۆسفین "ژەهراوی" دەردەدات، بەهۆیەوە ئەو پیاوە گیانیلەدەستداوە.

روی نەبیل برای پیاوە مردووەکە لەکاتی لێکۆڵینەوەدا ئاشکرایکردووە، براکەی تەمەنی ٢٣ ساڵ بووە و دوو ساڵە ژیانی خێزانی پێکهێناوە، لە نیوە شەوی هەینیدا بە قیژەی براژنەکەی بەخەبەرهاتووە، کاتێک چووەتە ژووری نوستنی برا و براژنەکەیەوە بینیویەتی براکەی لە دۆخێکی خراپدایە و بێهۆشکەوتووە.

محەمەدی برای بەپەلە گەیاندووەتە نەخۆشخانەی مەلوی لە میسر، پزیشکەکان پێیان ڕاگەیاندووە براکەی حەبێکی ژەهراوی تایبەت بە کوشتنی مێرووی دانەوێڵەی خواردووە، لەو کاتەدا نەبیل وایزانیوە براکەی خۆی کوشتووە.

دوای بانگهێشتکردنی ژنی قوربانییەکە ڕایگەیاندووە، محەمەدی هاوسەریی خۆی نەکوشتووە، بەڵکو حەبێکی نەزانراوی پێبووە و پێی وتووە کە ڤیاگرایە و خواردوویەتی.

بەرپرسانی ناوچەی مەنیا لە زاری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەوە ڕایانگەیاندووە، محەمەد مەحمود کرێکار بووە و لە گوندی سەیف پاشا لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە ژیاوە.

ئ.ل

زۆرترین خوێندراو