2021-06-28
10895 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پیاوێک پێش سێ ڕۆژ لە کاتی فرۆشتنی، خانووەکەی خۆی سوتاند کە بڕیار بوو بە نرخی ٥٥٠هەزار جونەی ئیستەرلینی بیفرۆشێت و ژنە کۆنەکەی بەشەکەی خۆی وەربگرێت.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی دیلی مەیڵی بەریتانی، جۆن ماکۆری تەمەن ٧٥ ساڵ، دڵخۆش نەبووە بە فرۆشتنی ماڵەکەی کە بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ لەگەڵ هیلاری ژنی تێیدا ژیاون، دوای ئەوەی ژنەکەی لێی جیابووەتەوە و داوای مافی خۆی کردووە لە خانووەکەدا، پیاوەکە خانووەکەی سوتاندووە.
ئەو پیاوە لە کۆگای ماڵەکەیدا لەسەر کورسییەک دانیشتووە و بوتڵێک مەشروبی بەدەستەوە بووە و دەیخواردووە، لەو کاتەشدا ماڵەکەی دەسووتا، ئاماژە بەوەکراوە، وا بڕیاربوو ئەو ماڵە لە ١٧ی حوزەیراندا بە نرخی ٥٥٠ هەزار جونەی ئیستەرلینی بیفرۆشێت.


ئ.ل