2018-06-12
7847 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کاتێک پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە بەشێکی زۆر لە خەڵکی پەنا دەبەنە بەر لە پێکردنی نەعل، بۆئەوەی قاچیان ئارەق نەکاتەوە و بۆنی ناخۆش دروستنەکات، بەڵام لەپێکردنی نەعل بەبەردەوامی و بۆماوەیەکی زۆر مەترسی تەندروستی هەیە.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "زەسەن"ی بەریتانی، ڕۆشتن بە نەعل بۆماوەیەکی زۆر بەتایبەت لە کەشی گەرمدا پەستانی زیاتر دەخاتە سەر پەنجەی پێیەکان و ئەگەری هەیە تووشی کێشەی تەندروستی بکات و مانگێک یان زیاتری پێبچێت تا چاک دەبێتەوە.

"کامیلا لوت" توێژەر لە ناوەندی "فۆریست بابتست"ی پزیشکی "نۆرس کارۆلینا" ڕایگەیاند، ڕۆشتن بە نەعل و شەحاتەوە زیاتر هەستی ماندووێتیت پێدەبەخشێت و ئازار لە هەندێک بەشی لەش دروست دەکات بۆنمونە ئازاری پشت و هەوکردنی بەستەری ئەخیل و ماسولکەی ناسراو بە "زەنبوب"، جگەلەوەش کاریگەری لەسەر شێوازی ڕۆشتنی ئەو کەسانە دەبێت کە بەکاری دەهێنن.
بەهۆی ڕۆشتن بە نەعل و شەحاتە مرۆڤ توشی نەخۆشییەک دەبێت لە بەستەری پێیەکاندا کە ئەگەری هەیە بەساڵێک چاک نەبێتەوە.

لە ئەنجامی لەپێکردنی نەعلەوە بۆ ماوەیەکی زۆر پێیەکان توشی کێشەی پێست و گرفت دەکاتەوە، هەر بۆیە شارەزایان رێنمایی دەدەن بە بەکارهێنانی کرێمێک بۆ پاراستنی پێیەکان و خۆبەدوورگرتن لە لەپێکردنی نەعل بۆ ماوەیەکی زۆر.
هەروەها لەکاتی شۆفێریکردندا دەبێت شۆفێران خۆیان بەدووربگرن لەبەکارھێنانی نەعلی وەرزی گەرما چونکە کۆنترۆڵکردنی سەختە و ئەگەریشی ھەیە ھەڵە بکەیت لەجیاکردنەوەی ئیستۆپ و بەنزیندا.
ئ.ل