بەرنامەیەک بۆ دەرخستنی نەخۆشیی مەلاریا دروستکرا

بەرنامەیەک بۆ دەرخستنی نەخۆشیی مەلاریا دروستکرا
2018-12-14

3464 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرنامەیەکی نوێ بۆ مۆبایلی زیرەک دروستکراوە کە لەلایەن پزیشکەکانەوە بە مەبەستی دەرخستنی نەخۆشیی مەلاریا بەکاردێت.

بەپێی ماڵپەڕی سی ئێن ئێن، دامەزراوەی (Artificial Intelligence) لە زانکۆی ماکێرێر لە ئوگەندا بەرنامەیەکی سەرسوڕهێنەری دروستکردووە کە لە ڕێگایەوە دەتوانرێت نەخۆشیی مەلاریا بدۆزرێتەوە.

بەرنامەکە لە ڕێگەی چەند ڕێکخستنێکەوە کە پێشوەخت بۆی کراوە و دانانی نیشانەکانی نەخۆشیی مەلاریا، بە شێوەیەکی زۆر ئاسان بە مایکرۆسکۆپەکەوە دەبەسترێتەوە و خوێنی کەسەکە دەخرێتە ژێر مایکرۆسکۆپەکەوە، دواتر بەهۆی بەرنامەکەوە زۆر بە ئاسانی نەخۆشییەکە دەدۆزرێتەوە.

بەپێی لێدوانی یەکێک لە پزیشکەکانی ئەو دامەزراوەیە بۆ سی ئێن ئێن، بەهۆی بەرنامەکەوە کاتێکی زۆریان بۆ دەگەڕێتەوە و دەتوانن ژمارەیەکی زۆر نەخۆش لە ڕۆژێکدا ببینن، بەڵام لە ڕابردوودا بەهۆی ئەو کاتەوە کە بۆ پشکنینی خوێنی نەخۆشەکان پێویستبووە، کاتیان بۆ بینینی هەموو نەخۆشەکان نەبووە.

نەخۆشیی مەلاریا نەخۆشییەکە بەهۆی جۆرێک لە بەکتریاوە تووشی مرۆڤ دەبێت، نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە بریتین لە، پەتا، ڕشانەوە، هەستکردن بە ماندوێتی و زەردهەڵگەڕانی پێست کە لە ساڵی ٢٠١٦دا ٢١٦ ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی ئەم نەخۆشییە بوون. 

 

زۆرترین خوێندراو