ئایا برینەکانی سەر پێست و لێو مەترسیدارن؟

ئایا برینەکانی سەر پێست و لێو مەترسیدارن؟
2018-12-14

17903 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تەقین و برینەکانی سەر لێو لای زۆرێک لە خەڵکی مەترسیدارە و تێڕوانینی هەڵەیان بەرامبەر بەو کێشەیە هەیە.

بەپێی بابەتێک کە لە لە ماڵپەڕی زە سەنی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە، کۆمەڵێک بیرکردنەوەی هەڵە دەربارەی نەخۆشی (herpes) هەیە، کە نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و دەبێتەهۆی برینی سەر پێست و لێو، بەڵام لە ڕاستییەوە دوورن و خەڵکی تێڕوانینی هەڵەیان لەمبارەیەوە هەیە.

دکتۆر کلاری مۆریسۆن چەند ڕاستییەکی ئەو نەخۆشییە دەخاتەڕوو کە خەڵکی تێڕوانینی هەڵەیان بۆی هەیە.

- خەڵکی پێیانوایە تەنها کەسە "بەدڕەوشتەکان" تووشی ئەم جۆرە نەخۆشییە دەبن، بەڵام ئەمە تێڕوانینێکی هەڵەیە و ئەم ڤایرۆسە لە جەستەی زۆر کەسدا هەیە.

- خەڵکی پێیانوایە ئەم ڤایرۆسە لە ڕێگای جوتبوونەوە دەگوازرێتەوە، بەڵام ئەم تێڕوانینە ڕاست نییە و ڤایرۆسەکە لەم ڕێگایەوە ناگوازرێتەوە و تەنها لای کەسە توشبووەکە دەمێنێتەوە.

- بەشێک لە خەڵکی پێیانوایە ئەم نەخۆشییە جۆرێکی دەگمەنە و کەم کەس تووشی دەبێت، بەڵام ساڵانە ٧٠%ی خەڵک تووشی ئەم جۆرە نەخۆشییە دەبن.

- هەندێک لە خەڵکی پێیانوایە ئەم ڤایرۆسە هۆکارە بۆئەوەی ژیانی سێکسییان تێکبچێت، بەڵام ئەم تێڕوانینە هەڵەیە، واتە دەکرێت ڕێگری لە گەشەسەندنی نەخۆشییەکە بکرێت.

- هەندێکی تریش لە خەڵکی پێیانوایە ئەم نەخۆشییە دەرمانی هەیە و چارەسەر دەکرێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەم نەخۆشییە چارەسەری نییە و تەنها دەکرێت ڕێگری لە گەشەسەندنی بکرێت.

نەخۆشی (herpes) بەهۆی جۆرێک لە ڤایرۆسەوە دروستدەبێت کە ساڵانە لە وڵاتی بەریتانیا ٧٠%ی خەڵکی تووشی ئەم جۆرە نەخۆشییە دەبن، ئەم نەخۆشییە مەترسییەکی زۆری بۆ منداڵانی تازە لەدایکبوو هەیە، بەڵام بۆ کەسە گەورەکان مەترسیدار نییە.

Image result for FACE THE FACTS It ruins your sex life and it can be cured… 7 myths about herpes busted

م.ئ

زۆرترین خوێندراو