کەمخەوی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەك زیاتر دەکات

2021-07-01

13739 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەپێی لێكۆڵینەوەی نوێی پزیشكی لەوڵاتی سوید ئەنجام دراوە، دەركەوتووە تەندروستی جەستەی مرۆڤ كاریگەری لەسەر دروست دەبێت تەنیا بەیەك شەو لەنەخەوتن و ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی پرۆتینی تاو هۆكاری تووشبوون بەزەهایمەر.

زانایانی زانكۆی ئۆبسالای سویدی پشكنینان كرد بۆ 15 پیاو لەتەمەنی 22 ساڵی و بۆیان دەركەوت لەكاتی كەمخەوی و بەخەبەرمانەوە بەدرێژایی شەو رێژەی پرۆتینی تاو لە 17% زیادی كردووە ، كەئەو پرۆتینە كاری خانەكانی مێشك پەكدەخات و دەبێتە هۆی لەبیرچوونەوە و توشوبوون بەزەهایمەر كە بەملیۆنەها هاوڵاتی لەسەرتاسەری جیهان بەدەست ئەو نەخۆشیەوە دەناڵێنن، وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانیدا باسکراوە.

د.جۆناسان سیدرنیس سەرپەرشتیاری لێكۆڵینەوەكە ووتی: هەندێكجار مرۆڤ تووشی كەمخەوی دەبێتەوە و بەپێی لێكۆڵینەوەكەیان دەركەوتووە لەدەستدانی یەك شەو خەوتن رێژەی پرۆتینی تاو بەرزدەكاتەوە لای كەسانی تەندروست كە لەداهاتوودا كاریگەری بۆ تووشبوون بەزەهایمەر هەیە.

زۆرترین خوێندراو