2021-06-30
2306 جار خوێندراوەتەوە
+
-
زۆرێک لە خەڵکی چێژ لە ڕێکردن و ڕۆشتن بە پێی پەتی دەبینن، لە ڕاستیدا چەندین سوودی گرنگی هەیە و هۆکارە بۆ باشکردنی تەندروستی بەشێوەیەکی بەرچاو.
ماڵپەڕی برایت ساید لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە ڕۆشتن بە پێی پەتی چەندین سوودی گرنگی بۆ جەستە هەیە کە ئەمانەن:
یەکەم: کاریگەری دەبێت لەسەر نەمانی تەختی پێ

دووەم: کاریگەری دەبێت لەسەر ئەندامەکانی دیکەی جستە و مانەوەیان بە تەندروستی

سێیەم: کارەبایی جەستە ڕێک دەخەن

چوارەم: ئاستی بینین باشتر دەکەن

پێنجەم: ڕێژەی ڤیتامین D پێویست بۆ جەستە دابین دەکات

شەشەم: دەتپارێزێت لە کووڕی پشت

حەوتەم: مێشک و بیرەوەری چالاک دەکات

هەشت: کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی سەرئێشە

نۆیەم: ئازاری پشت کەم دەکاتەوە
