سوودەکانی خواردنی هێلکەی هەوێردە

2021-06-30

3551 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هێلکەی هەوێردە وێڕای بچووکی قەبارەکەی بەیەکێك لە باشترین و گرنگترین ئەو خۆراکانە دادەندرێت کە بڕێكی زۆر لە ڤیتامینەکانی تێدایە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "العین الاخباریة" ئاماژە بەوەکراوە، هێلکەی هەوێردە بەیەکێك لە خواردنە بەسوودەکان دادەندرێت بۆ تەندروستی مرۆڤ چونکە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکان کەمدەکاتەوە، هەروەها بڕێکی زۆر لە پرۆتین و کۆلیسترۆلی بەسوود بۆ جەستە دابین دەکات.

هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی وەك B1، B2 ، و A، ئەگەر بە هێلکەی مریشك بەراورد بکرێت ئەوا دەبینرێت هێلکەی هەوێردە شەش ئەوەندەی هێلکەی مریشك ڤیتامین B1ی تێدایە.

گرنگترین سوودەکانی خواردنی هێلکەی هەوێردە:

- ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە کەمدەکاتەوە.

- جەستە لە ماددە ژەهرەکان پاكدەکاتەوە.

- چارەسەرێکی سروشتییە بۆ سالمۆنیلا.

- رووبەڕووی کەمخوێنی دەبێتەوە.

- نیشانەکانی هەستیاری کەمدەکاتەوە.

- ئێسك و نینۆکەکان بەهێزدەکات.

- ئاستی کۆلیسترۆلی زیانبەخش دادەبەزێنێت.

زۆرترین خوێندراو