2021-06-29
3334 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەشێک لە خەڵکی بەتایبەتیش لە گەنجاندا پەنادەبەنە بەر خواردنەوە وزەبەخشەکان بۆ زیادکردنی ئاگایی و ڕێگریکردن لە خەواڵووی بەبێ ئەوەی لەبارەی مەترسییەکانیەوە بزانن.
ماڵپەڕی insider باس لەوە دەکات کە خواردنەوەی یەك قوتو لە خواردنەوە وزەبەخشەکان لە ڕۆژێکدا، ئەگەری هەیە ببێتە هۆی تێكچوونی لێدانی دڵ و مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشك پێنج هێندە زیاد بکات، هەواڵەکە باس لەوەش دەکات کە خواردنەوەی وزەبەخشەکان زۆر لە کافین زیانی زیاتر بە جەستە دەگەینێت.
پزیشکان هۆشیاری دەدەن لەبارەیانەوە کە وا باشترە نەخورێنەوە و لێی بەدووربن، چونکە مەترسی لەسەر ژیان دروستدەکەن کە ئەمانەن:
یەکەم: خراپن بۆ تەندروستی دڵ و وادەکەن دڵ خێراتر لێبدات و فشاری خوێن زیاد دەکەن.
دووەم: ڕێژەیەکی زۆر شەکر لە خۆدەگرن کە دەبێتە هۆ دابەزینی سیستەمی بەرگری جەستە.
سێیەم: بە هیچ جۆرێک نابێت لەگەڵ خواردنەوە کهولییەکان تێکەڵبکرێن چونکە کاریگەری لەسەر مێشک دروست دەکات
چوارەم: مەترسیی توشبوون بە خەمۆکی زیاددەکەن