2021-06-29
1964 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ماسی سەلەمون لە پێشەنگی خواردنە گرنگە دەریاییەکانە کە دەوڵەمەندە بە چەندین کانزا و ڤیتامینی بەسود بۆ جەستە و یەکێکە لەو ماسییانەی کە پڕە لە چەوری سودبەخش و کاریگەری گرنگی لەسەر تەندروستی دڵ و دابەزاندنی کۆڵسترۆڵ هەیە.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی safebeat دا هاتووە ئەو هۆکارانەی کە وادەکەن بە باشترین خواردنی دەریایی دابنرێت ئەمانەن:
یەکەم: کاریگەری هەیە لەسەر چاکبوونەوەی خانە تێکشکاوەکان.
دووەم: سەرچاوەیەکەی گرنگی ڤیتامینەکانی B و D یە.
سێیەم: کاریگەری لەسەر دابەزاندنی ڕێژەی کۆڵیستڕۆڵی خوێن هەیە.
چوارەم: کاریگەری باشی هەیە لەسەر غودەکان.
پێنجەم: تەندروستی مێشک بەرەوپێش دەبات.
شەشەم: کاریگەری باشی هەیە بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە
حەوتەم: زیرەکیی زیاد دەکات لە منداڵدا.
هەشتەم: کاریگەری باشی هەیە لەسەر پێست
نۆیەم: تەندروستی چاوەکان باشتر دەهێڵێتەوە
دەیەم: کاریگەری هەیە لەسەر دابەزاندنی کێشی جەستە