خواردنی کەوچکێک زەیتی زەیتوون پێش نانی بەیانی چی لە جەستە دەکات؟

2021-06-29

11425 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زەیتی زەیتوون یەکێکە لە زەیتە  باوەکان و زیاتر بۆ خۆشکردنی زەڵاتە بەکاردێت لەگەڵ چەند خۆراکێکی تر، دەتوانرێت بەیانیان کەوچکێک لەو زەیتە بخورێتەوە بۆ ئەوەی جەستە بە خێرایی سوودەکانی وەربگرێت.

ماڵپەڕی سەیدەتی لە بابەتێکی پزیشکیدا ئاماژەی بە کۆمەڵێك لە سوودەکانی خواردنەوەى زەیتی زەیتوون کردووە بەر لە نانی بەیانی، کە واتان لێدەکات زیاتر گرنگی بەخواردنی بدەن، بەم جۆرە:

- مەڵبەندێکی دەوڵمەندە بە دژە ئۆکسیدەکان.

- ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشك کەمدەکاتەوە.

- یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش.

-گرژی و ناڕەحەتییەکانی ڕیخۆڵە و گەدە ناهێڵێت.

- یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شەکرە.

- ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

- ئازار و هەوکردنی رۆماتیزم کەمدەکاتەوە.

- دەوڵەمەندە بە چەورییە بەسوودەکان.

- ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی کەمدەکاتەوە.

- ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.

- یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان و ئاوسانیان.

ئ.ل

زۆرترین خوێندراو