2021-06-29
5001 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دارچین یەکێكە لەو بەهاراتانەی کە تام و بۆنێکی خۆشی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی دەبێت.
ماڵپەڕی " webmd " ئاماژەی بە ١٠ سوودی گرنگ و سەرسوڕهێنەری دارچین کردووە بەپێی توێژیەوە و لێکۆڵینەوەکان کە واتان لێدەکات زیاتر گرنگی بە خواردنی بدەن، بەم جۆرە:
١. کەمکردنەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا.
٢. زیادکردنی کرداری زیندەپاڵ.
٣. جوانکردنی پێست و کەمکردنەوەی زیپکە و سووربوونەوەی پێست.
٤. یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری شێرپەنجە.
٥. فشاری خوێن دادەبەزێنێت.
٦. پارێزگاری لە مێشك دەکات.
٧. کەمکردنەوەی هەوکردنەکان.
٨. کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆل لەخوێندا.
٩. رووبەڕووی بەکتریا دەبێتەوە.
١٠. سووڕی مانگانە رێكدەخات و رێگە لە دروستبوونی کیسی ورد دەگرێت.
ژ.ن