2021-06-28
3022 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کەسە پێگەیشتووەکان پێویستییان بە حەوت بۆ هەشت کاتژمێر خەو هەیە لە شەوێكدا بۆئەوەی ببنە خاوەن جەستە و مێشكێکی تەندروست، بەڵام رەنگە هەموو کەسێك نەتوانن شەوانە بەپێی پێویست بخەون و سوود لە کاتەکانی خەوتن وەربگرن.
ماڵپەڕی "ئێکسپرێس"ی بەریتانی ئاماژەی بەوەکردووە، بە وتەی کۆمەڵێك لە پسپۆڕان لە کۆمپانیای Mattress Online ئاماژە بە چەند رێنماییەکی گرنگکراوە بۆئەوەی بتوانن شەوانە باشتر بخەون، دیارترینیشیان بریتییە لە خواردنەوەی چای بەیبون.
چای بەیبوون بە ئارامکەرەوەیەکی سروشتی دادەنرێت، کە یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی خەو ئەگەر لەماوەی دوو هەفتەدا بخورێتەوە.
ئاماژەیان بەوەشداوە، چای بەیبوون ماددەی دژە ئۆکسیدی تێدایە کە بە ئابجینین ناسراوە کە وەك چارەسەرێك بۆ خەوزڕان بەکاردەهێنرێت، بۆیە بە یەکێك لە باشترین خواردنەوەکان دادەنرێت بۆ چارەسەری کەمخەوی.
ژ.ن