ئەم خواردنانە رێگە لە وەرینی قژ دەگرن

2021-06-28

5774 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پڕبوون و درێژبوونی قژ خەونی زۆر کەسە چ ژن بێت یان پیاو، بۆ ئەمەش دەتوانن سوود لە کۆمەڵێك خۆراك وەربگرن کە دەوڵەمەندن بەو ماددە خۆراکییانەی قژ درێژدەکەنەوە وەك زینك و ئاسن و ڤیتامینە گرنگەکان لەگەڵ فۆلیك ئەسید.

ماڵپەڕی "الوطن" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە کۆمەڵێك لە باشترین ئەو خواردنانە کردووە کە یارمەتی گەشە و پڕبوونی قژ دەدەن، لەوانە:

هێلکە، بەهۆی ئەوەی بیۆتین و زینکی تێدایە کە یارمەتیدەرن بۆ درێژبوونەوەی قژ بەشێوەیەکی تەندروست.

سەوزەواتە گەڵاییەکان، چونکە ڤیتامین دی و ئاسن و ڤیتامین بی و ترشێی فۆلیکیان تێدایە.

بادەم، بەهۆی بوونی ڤیتامین بی و زینك لە پێكهاتەیدا.

بیبەری سوور، چونکە ڤیتامین سی و بی شەش و ئەی تێدایە.

گۆشتی سوور، بەهۆی دەوڵەمەندی بە پرۆتین و ئاسن.

زۆرترین خوێندراو