کەی سەرینی خەوەکەت دەگۆڕیت؟

2021-06-28

9270 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خەوی ئاسوودە و بێ کێشە یارمەتیدەرە لە وەرگرتنی پشوویەکی باش و دووبارە پڕ وزە و چالاک ببیتەوە، هەبوونی سەرینێکی گونجاویش یەکێکە لەو هەنگاوانەی خەوێکی تەندروست پێویستیەتی. 

لە بابەتێکی ماڵپەڕی "فوشیا"، ئاماژە بە کاتی گۆڕینی سەرینی خەو دراوە و باس لەوە کراوە کە بەکارهێنانی هەمان سەرین بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ و نەگۆڕینی بەرگەکەی، چەندین کێشەی تەندروستیت بۆ دروست دەکات، لەوانە ئازاری پشت و مل، شێوازی هەناسەدان لە کاتی خەو، دروست بوونی خاڵ و زیپکە لەسەر پێست. 

بەڕێوبەری سەنتەری پزیشکی  لە زانکۆی "سینسیناتی" د. ئان رومکر، لەبارەی کاتی گۆڕینی سەرینی خەوەوە وتی "ئەو کەسانەی هەستیاری پێستیان هەیە دەبێت بەلایەنی کەمەوە دوو ساڵ جارێک سەرینەکەیان بگۆڕن.

ئەو پزیشکە وتیشی "ئەگەر تێبینی ئەوەت کرد سەرینەکەت لە چەند لایەکەوە تۆپەڵ بووە و لەکاتی خەودا چەند جارێک بەدوای شوێنی گونجاودا دەگەڕێیت تا سەرت بخەیتە سەری، ئەوا بزانە کاتی گۆڕینی هاتووە."

د. ئان رومکر ئەوەشی خستەڕوو کە دەبێت هەموو دوو هەفتە جارێک بەرگی سەرینەکەت بشۆیت و لەکاتی شۆردنیشا پاکەرەوەیەکی دژە هەستیاری بەکاربهێنیت و دوورکەویتەوە لە بەکارهێنانی نەرمکەرەوەی جلوبەرگ وەک شامپۆی بۆنخۆشکەری جلوبەرگ، چونکە پێست بێزار دەکەن و دەبنە هۆی هەستیاری.

زۆرترین خوێندراو