2021-06-28
6396 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پسپۆڕێکی رووسی چارەسەری کیمیایی کوشندەترین و ترسناکترین جۆرەکانی گرێی شێرپەنجەیی ئاشکرا کرد.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی "روسیا تودەی"، ئاندریە بازیلیف پزیشکی پسپۆڕی چارەسەری کیمیایی لەبارەی گرێ کوشندەکانەوە وتی "چەند جۆرێکی گرێ هەیە کە خۆی لەگەڵ چارەسەر دەگونجێنێت و کاردانەوەی زۆر خراپ دەبێت، کوشندەترین جۆریان شێرپەنجەی پەنکریاس و شێرپەنجەی زراو و شێرپەنجەی جگەرە."
بەپێی ئەو پزیشکە، هەندێک جار دەکرێت شێرپەنجەی گەدە بخرێتە ناو ئەو لیستەوە، بەڵام خۆشبەختانە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا بەهۆی تەکنەلۆجیای مۆدێرنەوە چارەسەر دەکرێت.
ئاندریە وتیشی "هەمان گرێ لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت و مەرج نیە هەمان گرێ هەموو جارەکان کوشندە بێت."