2021-06-28
9019 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گێلاس یەکێکە لە میوە هاوینەییەکان کە جگە لەوەی تام و چێژێکی خۆشی هەیە، چەندین سوودی گرنگ بە جەستە دەبەخشێت بۆیە گرنگە بکرێت بە میوەیەکی سەرەکی و بەردەوام بخورێت.
پسپۆڕێکی بواری خواردن بەناوی سامانسا کاسیتی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "ومان هێڵس" باسی لە حەوت تایبەتمەندی چاوەڕواننەکراوی گێلاس کردووە کە وایلێدەکات میوەیەکی سەرەکی و گرنگ بێت، وەك لە بابەتێکی ئاژانسی سپۆتنیكدا باسکراوە، بەم شێوەیە:
یەکەم: بەهۆی بوونی ڤیتامین سی و دژە ئۆکسید تێیدا، یارمەتیدرە بۆ رێگریکردن لە چرچییەکانی پێست.
دووەم: ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە چونکە ماددەی بۆلیفینۆڵی تێدایە.
سێیەم: فشاری خوێن دادەبەزێنێت هەر بەهۆی بوونی ماددەی بۆلیفینۆڵ لە پێكهاتەیدا.
چوارەم: تێكچوونی مێشكی خاودەکاتەوە ئەمەش بەهۆی ئەوەی ماددەی ئەنسۆسیانینی تێدایە.
پێنجەم: ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە بەهۆی بوونی دژە ئۆکسیدی زۆر تێیدا.
شەشەم: رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم دەگرێت، چونکە بۆلیفینۆڵ هەستیاری ئەنسۆلین کەمدەکاتەوە و وا لە خانەکان دەکات گلوکۆز هەڵبمژن و وەك مەڵبەندی وزە بەکاریبهێنن.
حەوتەم: یارمەتیدەرە بۆ خەوێکی باشتر، چونکە هانی دەردانی هۆرمۆنی میلاتۆنین دەدات، کە ئەو هۆرمۆنەیە سووڕی خەو و کلەخەو هەستان رێكدەخات.