فێڵێکی ئاسان دەکرێت یارمەتیت بدات بەر لە خەوتن مێشکت ئارام بکەیتەوە

2021-06-27

8077 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەشێکی زۆری توێژینەوەکان ئاشكرایان کردووە، شاشە ئەلیکترۆنییەکان باش نییە بۆ رۆتینی خەومان، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئامێرەکانی وەک تەلەفیزیۆن و مۆبایل و کۆمپیوتەر مێشكمان چالاكدەکات و وامان لێدەکات زیاتر وریا ببینەوە.

وەك لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "روسیا تودەی"دا باسکراوە، توێژینەوەیەك کە لە ساڵی ٢٠١٩دا ئەنجامدراوە ئاشكرایکردووە، ئەو رووناکییەی کە لە تەلەفیزیۆنەوە دەردەچێت ئەگەری هەیە کاتژمێری ناوەکی جەستە تێكبدات و ببێتە هۆی تێكچوونی ئاستی میلاتۆنین، کە ئەمەش رۆڵێکی گرنگی هەیە بۆئەوەی بتوانین بەباشی بخەوین.

بۆ تێپەڕاندنی ئەم خووە زیانبەخشەش توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، دوای سەیرکردنی تەلەفیزیۆن و بەکارهێنانی مۆبایل، بۆماوەی ١٠ خولەك لەسەر کاغەزێك لیستی گرنگترین شتەکانی ژیانتان بنوسن.

زانایان جەختیان لەوەکردووەتەوە، چالاکی مەعریفی وەك نوسینی تێبینی دەکرێت یارمەتیدەربێت بۆئەوەی ئاسانتر بخەوین، ئەم رێگەیەش تەنها یارمەتیدەر نییە بۆ خەوتن، بەڵکو رێگەیەکی باشە بۆئەوەی ژیانت رێکوپێكتر ببێت.

ژ.ن

زۆرترین خوێندراو