2021-06-27
5873 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کورتە فیلمی "خەونەکەم" کە باس لە گەنجێکی فیلمساز دەکات، قۆناغی تۆمارکردنی تەواو بووە و ئێستا لە قۆناغی مۆنتاژدایە.
ئاکۆ ڕەش سینارستی بەرهەمەکە لە لێدوانێکدا بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، فیلمی "خەونەکەم" قۆناغی تۆمارکردنی تەواو بووە و لە قۆناغی مۆنتاژدایە، خۆی کاری نوسین و سینارۆی بۆ کردووە، بەرهەم کاکە زاڵ دەرهێنانی بۆ کردووە و توانا ئیبراهیم کاری وێنەگرتنی بۆ بەئەنجام گەیاندووە.
ئاماژەی بەوەکردووە، چیرۆکی فیلمەکە باس لە گەنجێکی فیلمساز دەکات، کە هەموو هەوڵێکی ئەوەیە سیناریۆکەی تۆماربکات، چەندین هەوڵ دەدات بەڵام هیچ کەس هاوکاریی ناکات و توشی نائومێدی دەبێت، لەهەمان کاتدا چیرۆکەکە باس لە هونەری کوردی ئێستا دەکات کە چۆن قۆرخ کراوە، هەندێک کەس بە واستە و پەیوەندیی بە ئاسانی دەچنە لوتکە و هەندێک کەسی تریش کە شارەزاییان لە بوارەکەدا هەیە هاوکاریی ناکرێن.
ئاکۆ ڕەش لەوبارەیەوە وتووی "پێویستە کارێک بۆ ئەو گەنجانە بکرێت کە کەس هاوکارییان ناکات، بۆ ئەو مەبەستە پرۆژەیەکی گەورەمان ئامادەکردووە و سەدان گەنج دەهێنینە سەر شاشەی تیڤییەکان و درامای کوردی دەبەینە قۆناغێکی جوانتر و پێشکەوتووتر".
ئاشکرایکردووە، ڕێکخراوێکی ناحكومی هونەرییمان بە ناوی (ڕێکخراوی فرێم ئاڕت بۆ کاری هونەری) دامەزراندووە، مۆڵەتی فەرمییان هەیە، ئێستا ژمارەیان نزيكەی ٢٤٠ ئەندام دەبێت، هیوادارە پشتیوانییان دەستکەوێت تا بتوانن کاری هونەریی جوان پێشکەش بکەن.





