2021-06-27
26558 جار خوێندراوەتەوە
+
-
جگە لە وەرزشکردن و ڕێککردنەوەی سیستمی خۆراک بۆ دابەزینی کێشی جەستە، دەتوانرێت بە گۆڕانکاریی بچوک لە خووەکانی ڕۆژانە لە ماوەیەکی کەمدا بگەیتە ئەنجام و کێشت دابەزێت.
دەستەی پزیشکی دڵ لە بەریتانیا لە توێژینەوەیەکدا ئاماژەی بە ١٠ خووی شەوان کردووە کە یارمەتیدەرن لە دابەزینی کێشی جەستە، لەوانەش:
یەکەم: بەردەوام شەوان خۆت سەرقاڵ بکە بۆ ئەوەی ئارەزووی خواردن نەکەیت.
دووەم: بە باشی بخەوە، کە هاندەر دەبێت بۆ دابەزینی کێشی جەستە.
سێیەم: پێش درەنگی شەوان وەرزش بکە کە جۆری خەو باش دەکات و کێش دادەبەزێنێت.
چوارەم: شەوان پێش خەوتن هیچ جۆرە خواردنێک مەخۆ، بەتایبەت دوو کاتژمێر پێش نوستن.
پێنجەم: لەبری ئەوەی خواردنی دەرەوە بخۆیت خواردنە ئامادەکراوەکەی ماڵەوە لەگەڵ خۆت ببە دەرەوە و بیخۆ، تاکو دووربکەویتەوە لە خواردنەکانی دەرەوە.
شەشەم: لەکاتی خواردنی شەواندا سەیری تەلەفزیۆن مەکە، چونکە ئەگەر وانەکەیت ئاگاداریی بڕی خواردنەکەت نابیت و ڕێژەیەکی زیاتر دەخۆیت.
حەوتەم: لەدوای نانخواردنی ئێوارە ددانەکانت بشۆ بۆ ئەوەی دەست نەکەیت بە خواردنی تر.
هەشتەم: ئاستی شەکەتی و دڵەڕاوکێ و نیگەرانییەکانت کەمبکەرەوە، شەوان بۆ حەوانەوە تەرخان بکە.
نۆیەم: ڕوناکییەکانی ماڵەکەت بکوژێنەرەوە چونکە هاندەر دەبێت بۆ ئەوەی خەوێکی باش بکەیت.
دەیەم: پابەندی خشتەی کاتەکان بە، وەک لە یەک کاتدا نانی ئێوارە بخۆ و بخەوە، بەو جۆرە جەستە ڕادێت لە چ کاتێکدا نان بخۆیت.
ئ.ل