سەردێڕ:

دووجار بیربکەرەوە


دووجار بیربکەرەوە؛ بەرنامەیەکی سیاسیی گشتییە و ھەفتانە لە ھەولێرەوە پێشکەش دەکرێت. لەبەرنامەکەدا بەئامادەبوونی سێ میوانی سەرەکی؛ زیاتر لە ٤٠ بەشداربوو وەڵامی پرسیارێکی سەرەکیی دەدرێتەوە. پاش گفتوگۆیەکی یەک کاتژمنێری؛ ھەمان پرسیاری سەرەتا دەخرێتەوە دەنگدان و بەشداربووان دووبارە وەڵام دەدەنەوە. دواتر ئەنجامی سەرەتا و کۆتایی راپرسییەکە پیشانی بینەران دەدرێت، تاوەکو رادەی کاریگەریی گفتوگۆی میوانەکان لەسەر بەشدارانی بەرنامەکە بزانرێت. ئەم بەرنامەیە لەلایەن شوان عادل پێشکەش دەکرێت و کاتژمێری ٩ی شەوانی ٢ شەممە پەخش دەکرێت و لەرۆژی دواتردا دووبارە دەکرێتەوە.