سەردێڕ:

سەکۆ


سەکۆ؛ یەکێکی دیکە لە بەرنامە رۆژانەییەکانی ئێن ئار تی کە گرنگیی بە پرسەکانی رۆژ و ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتیان دەدات و کار لەسەر چۆنیەتی بەڕێکردنی ژیانی رۆژانەی خەڵک دەکات. ھاوکات ھاووڵاتیان بەدەنگ دەھێنێت لەسەر جیاوازی، گۆڕانکاریی و کۆژانەکانی خۆیان بدوێن. ئەم بەرنامەیە لە رۆژانی ھەینییدا تایبەت دەکرێت بە پارێزگای دھۆک و رۆژانی شەممە و یەکشەمە و دووشەمە تایبەتە بە سلێمانی و ھەڵەبجە و راپەرین و دەورەوبەری و رۆژانی سێشەمەش تایبەتە بەپارێزگای کەرکوک و لەھەندێ رۆژیشدا تایبەت دەکرێت بەدەرەوەی ھەرێمی کوردستان. رۆژانە لە کاتژمێر ٦:٣٠ی ئێوارە پەخش دەکرێت و لە کاتژمێر ٣ی رۆژی دواتردا دووبارە دەکرێتەوە.