سەردێڕ:

بێ سۆراخ


بێسۆراغ؛ یەکێکە لەبەرنامەکانی وەرزی نوێی ئێن ئارتی. ئەم بەرنامەیە لە رێی دواندنی کەسوکارو ناسیاوانیانەوە چیرۆکی ژیانی ئەو کەسانە دەگێڕێتەوە کە بێسەوشوێنن و ھێشتا نەگەراونەتەوە نێوماڵ و کەسوکاری خۆیان. واتە بەدواداچوون بۆ دۆسییەکانی ونبووان لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستاندا دەکات و ھەوڵدەدات کەسوکارەکانیان بدۆزێتەوە و وردەکاریی چیرۆکەکانیان بۆ بینەران دەگوازێتەوە. پێشکەشکار دەچێتە ئەو شوێنانەی کەشەکانی لێونبوون دیمەنی شوێنەکان پیشانی بینەران دەدات و سۆراخی ھۆکاری ونبوونەکانیان دەکات. ئەم بەرنامەیە وریا حەمەکەریم پێشکەشیدەکات لە رۆژانی شەممەدا کاتژمێر ٩ی شەو بڵاودەکرێتەوەو کاتژمێر ٣ی رۆژی دواتر دووبارە دەکرێتەوە.