نەقیزەکەی نه‌وەی نوێ
6/28/2021 3:29:42 PM
4769 جار خوێندراوەتەوە
عومەر عەلی محەمەد
+
-
ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتی و پارتی له ژێر سێبه‌ری حكومڕانی حكومه‌تی هه‌رێمدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ئاڕاسته‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیداری وه‌ر گرتوه، كه هه‌موو باجه‌كه‌شی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌یده‌ن.
یه‌كێتی و پارتی وه‌ك دوو پارتی گه‌وره‌ی سه‌رسه‌ختی یه‌كتر ئه‌گه‌ر شه‌ڕ بكه‌ن كوردستان وێران ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئاشتیش بن سه‌روه‌ت و سامانی هەرێم بەتاڵان ده‌به‌ن، له ئێستادا كه ئه‌م دو پارته لە نێوانیاندا شه‌ڕ نیه، به‌ڵام به دیوێكی تردا شه‌ڕی هه‌ردوكیان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانه، چونكه ڕۆژ به ڕۆژ سه‌روه‌ت و سامانی وڵاته‌كه به تاڵان ده‌به‌ن، ژێر خانی ئابوری كاول ده‌كه‌ن، بێ موچه‌و سه‌رمایه و بێ بازاڕی ده‌كه‌ن.
ژیانی خه‌ڵكیان خستۆته خراپترین دۆخه‌وه، به‌م هۆیه‌شه‌وه هاوڵاتیانیان توشی جه‌نگێكی ده‌رونی سه‌خت كردوە هه‌تا سنوری زه‌لیلی و به كۆیله كردن، فشاری لێ ده‌كه‌ن و گوزه‌رانی خراپ ده‌كه‌ن، لێره‌دا گه‌ل پێویستی به هێزێك هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م حكومه‌ته حیزبیه‌دا بوه‌ستێته‌وه كه ته‌حه‌دای پارته ده‌سه‌ڵاداره‌كان بكات، ئه‌و هێزه‌ی كه ڕوبه‌ڕوی پارتی و یه‌كێتی ده‌بێته‌وه نابێت چاوی له پله‌و پۆست و كۆمه‌كی داراییان بێت، ده‌بێت به‌ره‌ی گه‌ل هه‌ڵ بژێرێت و به پێی ویست و خواسته‌كانی هاوڵاتیان هه‌نگاو بنێت، له لایه‌كی تریشه‌وه ده‌بێت ئاشنای خه‌مه‌كانی هاوڵاتیان بێت و بزانێت چۆن چاره‌سه‌ری ده‌كات، له ئێستادا نه‌وه‌ی نوێ له سه‌ره‌تای تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زمونێكی نوێدایه له كاری ئۆپۆزسیۆنی و دروست كردنی فشار بۆ سه‌ر پارته حكومڕانه‌كان و ناچار كردنیان به‌وه‌ی كه گوێ له خواسته‌كانی خه‌ڵك بگرێت، پێم وایه ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنج له بارودۆخی سیاسی چه‌ند ساڵی ڕابردوی هه‌رێمی كوردستان بده‌ین ده‌بینین كه گه‌وره‌ترین گرفتی خه‌ڵك په‌یوه‌ندی هه‌یه به گرانی و نه‌بونی موچه‌و زیاد كردنی ڕۆژ به‌رۆژی نرخی شتومه‌ك هه‌ر له پێداویستیه‌كانی ڕۆژانه‌وه بیگره هه‌تا به‌نزین و هه‌تا هه‌موو پێداویستیه خۆراكیەكان و خان‌و به‌ره و ئاو و كاره‌با و ....هتد.
نه‌وه‌ی نوێ به سه‌رۆكایه‌تی شاسوار عه‌بدلواحید ده‌یه‌وێت ئه‌م ئه‌زمونه نوێیه تاقی بكاته‌وه ,به ئه‌زمونێكی نوێ ته‌حه‌دا بۆ پارته حكومڕانیه‌كان دروست بكات و بڵێت من به‌و سه‌رمایه سنورداره‌ی كه هه‌مه ده‌توانم ئاڕاسته‌یه‌كتان نیشان بده‌م كه ده‌توانم گرانی نرخی به‌نزین دابه‌زێنم و وای لێ بكه‌م هاوشێوه‌ی شاره‌كانی تری عێراق هاوڵاتیان سودمه‌ند بن لێی.
پێم وایه ئه‌م ئه‌زمونه له كاری ئۆپۆزسیۆن جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی و ده‌ست خۆشی زۆرینه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمه، چونكه ئه‌م كاره چووه بواری كردار‌و دابه‌ش كردنی به‌نزینه‌كه‌ش به‌نرخی 500 دینار كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین دروست كرد له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم، لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستیه‌ی كه ئۆپۆزسیۆن بوون له هه‌رێمی كوردستاندا سەرای پڕۆژه سیاسیه‌كه پێویستی به بونی سه‌رمایه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ڕێگه‌یه‌وه به شێوه‌یه‌كی پراكتیكی ڕاستی گوشاری ئۆپۆزسێون بون بچه‌سپێت.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی نه‌وه‌ی نوێ پرسیاری زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر پارته حكومڕانه‌كان دروست كردوه، نه‌قیزه‌یه‌كی باش بوو بۆ بەخه‌به‌ر هێنانه‌وه‌یان له‌و خه‌وه‌ی كه تێی كه‌وتوون، چونكه ئێمه له ئێستادا به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌چین و ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی ئاوڕێك له خه‌ڵك نه‌ده‌نه‌وه ئه‌وا جه‌ماوه‌ر له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا پێوه‌یان ده‌دا.