بەنزینەکەی شاسوار عبدالواحید و سەموون و ئاوەکەی حزبی رەفاھ
6/26/2021 8:55:01 PM
11406 جار خوێندراوەتەوە
فەیسەڵ ئیبراھیم
+
-
ساڵی ١٩٩٧ بۆ یەکەمجار رۆشتمە ئەستەمبوڵ و ٦ مانگ لەوێ بووم. ھەرچەند پێشتر رۆشبوومە بەغداد و تاران، بەڵام ئەو سەفەرە و مانەوەکەی زۆر جیاواز بوو. ئەو کات تورکیا لەوەزعێکی زۆرنالەباری ئابوریدابوو نرخی لیرە بەرامبەر دۆلار ھەمیشە لە داشکاندابوو، سەروبەندی ھاتنەپێشەوەی پارتی رەفاھ بوو، بەڵام حکومەتیان بەدەستەوە نەبوو. رەجب ئۆرۆگان سەرۆکی شارەوانی ئەستەمبوڵ بوو. ئەو کات کێشەی گەورەھەبوو، بەڵام کێشەیەک کە راستەوخۆ پەیوەندی بەژیانی یەک بەیەکی ھاوڵاتیانەوە ھەبوو بەتایبەت چینی کەم دەرامەت و زۆرینەی خەلک کێشەی گرانی ئاوی خواردن وسەموون بوو.
ئاوی بەلوعە بۆ خواردن زۆر ناساز و خراب بوو، دەبوو ھەموو کەس ئاو بکڕێت بۆ خواردن، چا و چێشت لێنان. نرخی سەمونیش ھەمیشە گران دەبوو. حزبی رەفاھ بە ھەزاران کۆشکی سەرجادەیان گرتبوو ھەموو رۆژێک بەیانیان لەو کۆشکانەوە سەموون و ئاویان بە نرخێکی زۆر گونجاو و ھەرزان بە خەڵک دەفرۆشت بە بێ جیاوازی.
من خۆم سەرەی سەموون کڕینم بینیوە زیاتر لە ١٠٠ کەس سەرەی بۆ گرتبوو ھەروەھا بۆ ئاویش بە ھەمان شێوە و دەیان جاریش کڕیومە. ئەوکات تێ گەشتم حزبی رەفاھ ئەو ھێزە جەماوەریەی لە کوێ وە ھێناوە.
لە ساڵی ٢٠٠٢بە ھەمان شێوە لە ئەستەمبوڵ بووم، رجب ئۆردۆگان بە سەرۆک وەزیران ھەلبژێردراو و پارتەکەی دوای چەندین لەمپەر بوو بە پارتی فەرمان رەوای تورکیا. جا بەراستی ئێستەش کوردستان ھەنگاو نان و خزمەت کردنی پێویستە. من دەست خۆشی لە بەرێز شاسوار عبدالواحد دەکەم ھیوادارم ھەنگاوی ھاوشێوە ھەڵبگرێت. قسەکردن ھەموو کەس دەتوانێت بیکات، بەڵام وەک برادەرێک ھەبوو دەیگوت کردار شەرتە! بەراستی قسەکەی تەواوە، بۆ سەلماندنی وجود چی بە سەلبی و چی بە ئیجابی کردار شەرتە.