زانیاری نەگوتراوی سەردانی سەرۆكی هەرێم و سەرۆك وەزیرانی كورستان
6/14/2021 10:41:48 PM
10738 جار خوێندراوەتەوە
ئاسۆ حاجى
+
-
گەرمی پێشوازیکردن لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی و لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەلجیکا و یۆنان، ناکرێ تەنھا لە ھەیبەتی تەدارەکە پڕۆتۆکۆلیەکان و تامەزرۆیی خانەخۆیان کورت بکرێتەوە، چونکەئەوەی گفتوگۆی دەربارە کرا و بۆچوونیان دەربارەئاڵۆگۆڕکرا بۆ کوردستان و ناوچەکەش بابەت گەلی گرنگ و ھەستیار و پڕ بایەخبوون.
سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی لە سەر داوەتی فەرمی دەوڵەتیئیمارات و شەخسی جێنشینیئیمارەتیئەبو زەبی محەمەد بن زاید بوو، ھەبوونیئەو ناوە لە ھەر رووداو و بزاڤێکی سیاسی واتا ھەبوونی پرسگەلێکی پڕ بایەخ و ھەستیار،ئەوەش لە دیدارەکەی نێچیرڤان بارزانی و محەمەد بن زیاد بە روونی دیار بوو، لەوەی تەنھا یەک چارەگە سعات لەگەڵئەندامانی شاندی ھەردوولا دانیشتن، بەڵام زیاتر لە سعاتێک و بیست دەقە بە تەنیا کۆبوونەوە و پرسەکانیان تاو و توێ کرد.
پێگەی جیۆپۆلۆتیکی ھەرێمی کوردستان و کارزانی سەرۆکی ھەرێمی کە تەرجومەکردنەوەی پەیوەندیەکان لە سەرئاستی ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی لە بەرژەوەندی بەھێزبوونەوەی ھەرێمی کوردستان لە رووی سیاسی وئابوریەوە، ھەرێمی کوردستانی وەک قەوارەیەکی دەستووری لە چوارچێوەی دەوڵەتی فیدڕالی عێڕاقدا کردۆتەوە چەق و ناوەندی ھاوسەنگ کردنی گەلێک ھاوکێشەی سیاسی، کە نێچیرڤان بارزانی رۆڵی دیار و کاریگەری لەو بوارەوو ھەیە.
لە پایتەختی سیاسیئەوروپا لە برۆکسێل مەسرور بارزانی بەھەمان گەرم و گوڕیەوو پێشوازی کرا، وەک سەرۆک وەزیرانی وڵاتێکی سەربەخۆ و خاوەند سیادە مامەڵەی پڕۆتۆکۆلی و دبلۆماسی لە تەک دا کرا، لە گفتوگۆکاندا جگە لە باسکردنی توندوتۆلکردنی پەیوەندی ھەردوولا باسی بابەتگەگەلێکی یەکجار ھەستیار و گەرنگ کرا، کاربەدەستانی بەلجیکا بە نوینەرایەتی وڵاتانیئەندام لە یەکێتیئەورپا بۆچوونی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانیان بە گرنگیەوە وەرگرت دەربارەی رەوشی سیاسی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، بە ھەمووئەو رووداوانەی تێیدا دەگوزەرێن و دەربارەی ھەمووئەو کارەکتەرانەیئامادەییان لە سەر شانۆی سیاسی دەڤەرەکە ھەیە.
یٔەو کرانەوەیە ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی جەخت کردنەوەیە لەسەر خاڵێکی یەکجار گرنگ و چاورەنووس ساز بۆ گەلی کوردستان و گەلی عێڕاق ھەروەھا بۆ تێکڕای ناوچەکە، لە گۆڕینی تێڕوانینی سیاسیان و دەرباز بوون لەو بۆچوونە سیاسیەی نەریتیەی کە نزیکەی سەت ساڵە باو و زاڵە لە بەھێزکردنی ناوەندی دەوڵەت لەسەر حیسابیئەو میللەت و گەلانەی ناوەند(پایتەخت) لە رووی نەتەوەیی و نیشتیمانی نوێنەرایەتیان ناکات، بۆیە باشترینئەلتەرناتیڤ ھەبوونی فرە ناوەندیە لە چوارچێوەی دەوڵەتێکدا.ئەوەئەو بۆچوونە بووە کە محەمەد بن زیاد بۆ نێچیرڤان بارزانی جەختی لێکردۆتەوە و سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا و دواتریش لە یۆنان ھەمان بۆچوون بۆ مەسرور بارزانی جەختی لێکردۆتەوە.
رۆژانی دادێ پێگەی بەھێزی ھەرێمی کوردستان لە ناوەندی بڕیارە کاریگەرەکانی جیھان، لە کۆشکی سپی وئەلیزێ و وڵاتانی دیکە زیاتر بەدیار دەکەوێ، بۆیە دەبێ چاوەڕوانیئەوە بکەین لە لایەنئەو ھێزانەی کۆنتڕۆلی بەغدا و عێڕاقیان کردووە ھەروەھائەو ھێزانەی بەشێکن لەوئەجێندائیقلیمیەی کار بۆ بێھێزکردنی ھەرێمی کوردستان دەکات فشار زیاتر بکەن و رەنگە ھێرشی سەربازی بکەن و شەڕیئابوری لە گەمارۆدان و برسی کردنی خەڵک درێژبکەنەوە، بۆئەو کارەش وەک ھەمیشە ھێزگەلێکی ناوخۆیی کوردستانی دەبنە بەشێک لەو دژایەتیانەی بەرامبەر خەڵک و حکومەتی کوردستان دەکرێن.