پێشمەرگە
6/6/2021 9:28:07 PM
4286 جار خوێندراوەتەوە
ڕەوان بارزانی
+
-
ڕۆژی ٢٠٢١/٦/٥ لە کەمینێکدا چەکدارانی پەکەکە بەبێ ھیچ بیرکردنەوەیەکی کوردانە ، دەستیان چووە خوێنی پێنج پێشمەرگە و بریندارکردنی شەش پێشمەرگەی تر ، کە لە پێناوی پاراستن و بەرگریکردن لە نیشتیمان بەرەو بەرزاییەکانی مەتین ھەنگاوییان دەنا.
لەکاتێکدا، ئەم تاوانە نابەرپرسانەیان شەرمەزار دەکەم، و وەبیریشیان دێنینەوە کە سەرۆک بارزانی خوێنڕشتنی کوردی بەدەستی کورد حەرام کردووە، بەڵام پێویستە سنوورێکی یەکجاری بۆ چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان، دابنرێت و ناوەندی چالاکیی و جم و جۆڵەکانییان لە ھەرێمی کوردستان بگوازنەوە بۆ یٔەو شوێنانەی کە پێویستە لێی بن ، چونکە چیدیکە لەئاست شەھیدکردنی پێشمەرگە بێ دەنگ نابین ، پەکەکە ئەوە جاری یەکەمی نییە بەڵکو پێشوتریش پێشمەرگەی شەھید کردووەو خەڵکی رفاندووەو پیلانی تیرۆری بۆ بەرپرسانی حیزبی و حکومی دارشتووە ، ئەوانەی پاساویش بۆ ھێرش و پەلامارەکانی چەکدارانی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە دەھێننەوە ھیچیان کەمتر نییە لەوانەی کە لوولەی تفەنگەکانیان ڕوو لە پێشمەرگە بێت و شەھیدیان بکەن.
ئەوەی ( پەکەکە) دەیکات شەڕی بەوەکالەتی ئیقلیمیە دژی ھەرێمی کوردستان و لەبنەڕەتدا پڕۆژەیەکە دژی کورد دروستبووە لەژێر ناوی کوردایەتی ، بۆ جێ بەجێ کردنی مەرام و ئەجیندای دووژمن کە بە ھۆیەوە کوردستان بخرێتە مەترسیەوە .
ھێرش کردنە سەر پێشمەرگە ھێرشە بۆ سەر ھەموو تاکێکی ھەرێمی کوردستان ، پێویستە کۆدەنگیەکی نیشتمانی دروست بکرێت دژی پەکەکە و سنوورێکیان بۆ دابنرێت ، چونکە خەڵکی ھەرێمی کوردستان یٔامادە نین، باجی ھەڵەو سەرەڕۆیی و زوڵمی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان بدەن.
ھەروەک بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش رایگەیاند سی ساڵە پەکەکە سەرچاوەیەکی کێشەیە بۆ دەسەڵاتدارێتی سیاسی و ئیداری ھەرێمی کوردستان و مایەی ماڵوێرانییە بۆ دەیان ھەزار کەسی سەدان گوندی ھەرێمی کوردستان .
پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی کەسوکاری شەھیدە قارەمانەکانمان دەکەم و لەخوای گەورە دەپارێمەوە گیانی ئەوان بەر رەحمەتی فراوانی خۆی بخات و لە بەھەشتی بەرین شوێنیان بکاتەوەو سەبرو ئارامیش بە کەسوکارو ھاوڕێکانیان بدات و شیفای بەپەلەش بۆ بریندارە قارەمانەکان بنێرێت .