قوڵكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان وه‌ك بانگه‌شه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردن
6/5/2021 9:32:55 PM
2772 جار خوێندراوەتەوە
عومەر عەلی محەمەد
+
-
هاوشێوەی سیستمی حكومڕانی له‌كوردستاندا له هیج شوێنێكی دنیا نا‌بینیت ،سیمایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه كه تایبه‌ته به مێژوی خه‌باتی سیاسی پارته سیاسیه‌كان به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی ,چونكه ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژوی ململانێی سیاسی و شه‌ڕه‌خوێناویه‌كان و پلانی هه‌ریه‌كه‌یان بكه‌ین بۆ له‌ناو بردنی ئه‌وی تر، كه هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌چاودێری و پشتیوانی نه‌یارانی كورد بووه , كه‌به‌رده‌وام پشتیوانی هه‌ردولایان كردوه بۆ زیاتر ڕشتنی خوێنی كورد‌و وێرانكردنی كوردستان و كوشتنی هه‌ستی نیشتیمان په‌روه‌ری و ناسیونالیزمی له ئه‌قلیه‌تی تاكی كوردا , ئه‌م سیاسه‌تانه به‌به‌رده‌وامی درێژ ده‌بنه‌وه, ئه‌وكاته‌ش كه حکومەتی هه‌رێمیان دروست كرد، به هه‌مان عه‌قلیه‌تەوه بنه‌مای حكومڕانیه‌كی ناته‌ندروستیان بنیات نا.
شه‌ڕو ململنێكانی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه هه‌موو سنورێكی به‌زاند سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و جه‌نگه سه‌ربازی و سیاسى و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ یه‌كترا كردویانه هه‌ردوكیان به‌به‌هێزی ماونه‌ته‌وه‌و له‌ناو نه‌چون ,چونكه هه‌ردوكیان هه‌موو شته‌كانیان له هێزه ئیقلیمیه‌كانه‌وه چاودێری ده‌كرێت و مانه‌وه‌یان بۆ درێژه دانه به‌ناكۆكی و شه‌ڕو پشێویه‌كان .له ئێستاشدا دژایه‌تی كردنی كوردستان و زه‌لیل كردنی هاوڵاتیه‌كانی ئامانجی ئه‌و هێزه ده‌رەكیانه‌یه. كه‌واته ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له هه‌رێمی كوردستاندا شتێكی ئاساییه‌و نابێت جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و نیگه‌رانی بێت .له هه‌موو وڵاته دیموكراتیه‌كانی دنیادا ته‌نانه‌ت نا دیموكراتیه‌كانیشدا پێش هه‌ڵبژاردن پارته حكومڕانیه‌كان ده‌یانه‌وێت سه‌رنجی هاوڵاتیان به‌لای خۆیاندا ڕابكێشن و كۆمه‌ڵێك كاری خزمه‌ت گوزاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن و چاكسازی له‌بواری جۆراو جۆردا ده‌كه‌ن و به پێی توانا قه‌یرانه‌كانی بواری سیاسی و به‌تایبه‌تی ئابوریش چاره سه‌ر ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو ده‌نێن بۆ چاكسازی له‌بواری ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و ژینگه....هتد. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه له‌هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌ئێستادا کە به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌چین، زۆر به‌خێرایی قه‌یرانه‌كان قوڵتر ده‌كه‌نه‌وه.
له‌ئێستادا قه‌یرانی گرانبونی نرخی به‌نزین و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاوی خواردن,دواخستنی موچه‌و دریژه دان به‌لێبڕین و زیاد كردنی باج و زیاد كردنی تاڵانی له‌خاڵه سنوریه‌كان و نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاته‌كانی نه‌وت و خاڵه سنوریه‌كان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ,نه‌هێشتنی ڕۆڵی په‌رله‌مان ودادگاكان . به‌حیزبی كردنی هه‌موو دامه‌زره‌وه‌كانی حكومه‌ت ,ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ده‌بوو له‌م كاته‌دا پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یان بكردایه. پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه بۆچی ئه‌م پارته حكومڕانانه به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن, ئه‌وه‌ی ئاشكرایه كه یه‌كێتی و پارتی ده‌یان ساڵه له ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌وان زیاتر ئاشنان به سایكۆلۆژیه‌تی هاوڵاتی كورد, خویان ده‌زانن به چی ئالیه‌تێك درێژه به حكومڕانیه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و زیاتر كۆمڵگه ده‌خه‌نه ژێر هه‌ژمونی خۆیان, یه‌كێتی و پارتی ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن به ڕێكه وتنه له‌نێوان هه‌ردوو لایاندا ،ده‌زانن چی ده‌كه‌ن چۆن هه‌نگاو ده‌نێن .
له ئێستادا ئه‌وان ده‌زانن كه خه‌ڵكێكی زۆر هه‌یه به هۆی گه‌نده‌ڵیه‌كانی ئه‌وانه‌وه ناچێت بۆ ده‌نگدان ،ئه‌وه‌ش ڕێژه‌یه‌كی به‌رزه، ئه‌وان ئه‌و ڕاستیه ده‌زانن كه جه‌ماوه‌ری ناڕازی زۆرینه‌یان جه‌ماوه‌ری پارته ئۆپۆزسوێنه‌كانه , له‌به‌ر ئه‌وه هه‌تا گه‌نده‌ڵی زیاتر بكه‌ن ئاستی جه‌ماوه‌ری ئۆپۆزسیۆن له هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌متر ده‌كه‌نه‌وه . له‌به‌رامبه‌ریشدا بۆ خۆیان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی حیزبی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه , ئه‌م جه‌ماوه‌ره حیزبیه‌ی ئه‌وان له كۆمه‌ڵگه‌ی هەرێمدا كه‌مینه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی خه‌ڵك به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات و چاودێریەکی نێوده‌وڵه‌تی باش هه‌بێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه .كه ڕێگه له ته‌زویر بگرێت , ئه‌و كورسیانه‌ی كه به‌ده‌ستی ده‌هێنن كه‌مینه ده‌بێت , له به‌ر ئه‌وه هه‌تا خه‌ڵك كه‌متر بچێت بۆ هه‌ڵبژاردن به قازانجی ئه‌وانه.
كه‌واته له ئێستادا ئه‌وان له ڕێگه‌ی قوڵكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان به‌تایبه‌تیش خزمه‌ت گوزاری و نه‌دانی موچه‌و خراپكردنی باری گوزه‌رانی هاوڵاتیان ،خەڵک زیاتر توڕه ده‌كات و وایان لێ دەکات كه نه‌چن بۆ هه‌ڵبژاردن, له لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ندی پارتی ئۆپۆزسیۆن به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆیان بزانن خزانه نێو تۆڕی پلانه‌كانی یه‌كێتی و پارتی به ئه‌نجام دانی هاوپه‌یمانی له گه‌ڵیاندا ،ئه‌وه‌نده‌ی تر ئاستی جه‌ماوه‌ریان ڕوو له كه‌مبونه‌وه ده‌كات , بەمەش خه‌ڵكی ناڕازی بێ ئومێد ده‌بێت و ته‌نانه‌ت جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆشیان له‌ده‌ستت ده‌ده‌ن و له‌م ڕێگه‌شه‌وه یه‌كێتی و پارتی قازانج ده‌كه‌ن، پێم وایه گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یەکگرتو به‌و كاره‌یان دوا بزماریان له تابوتی خۆیان دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هیچ گره‌نتیه‌ك نیه ئه‌مجاره ئەو کورسیانە بەدەست بێنن کە بەڵێنیان پێ داون . ئه‌مه‌ش ده‌بێته داكوتان ی دواین بزمار له تابوتی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌ی په‌رله‌مانی كوردستان , له‌به‌ر ئه‌وه له‌هه‌ردوو باره‌كه‌دا یه‌كێتی و پارتی قازانج ده‌كه‌ن و هه‌تا قه‌یرانه‌كانیش قوڵتر بكه‌نه‌وه ئه‌وان كورسی زیاتر به‌ده‌ست ده‌هێنن.