کۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین مۆبایلی "Galaxy A8s" ئاشکراکرد، کە تەواوی روکارەکەی لە شێوەی شاشەیە جگە لە بوونی کامێرای پێشەوە.
کۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین مۆبایلی "Galaxy A8s" ئاشکراکرد، کە تەواوی روکارەکەی لە شێوەی شاشەیە جگە لە بوونی کامێرای پێشەوە.
ئەو کۆمپانیایە کۆرییە ناوی بەرهەمەکەی بەناوی "Infinity-O" بە قەبارەی ٦.٥ ئینج و بە دیقەیی ١٠٨٠ ×٢٣٤٠ ڕاگەیاند.
ماڵپەڕی ( theinquire) نوسیویەتی، مۆبایلە نوێکەی سامسۆنگ خاوەنی زاکیرەی ٦ بۆ ٨ گێگابایت و زاکیرەی ناوەوەی ١٢٨ گێگابایتە، بە سیستمی ئاندرۆید ٨.١ ئۆریۆ کاردەکات، سێ کامێرای پشتەوەی هەیە بە دیقەیی ٢٤ میگاپێکسڵ و ٥ مێگاپێکسڵ لەگەڵ ١٠ مێگاپێکسڵ، کامێراکەی پێشەوەی دیقەیی ٢٤ مێگاپێکسڵە.
چاوەڕواندەکرێت ئەم مۆبایلە لە چین لە کۆنگرەیەکدا لە ٢١ی کانونی یەکەمدا بخرێتەبەردەست بەڵام تاوەکو ئێستا نرخەکەی دیارینەکراوە.
لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕێی جۆرێکی تری مۆبایلی ئەم کۆمپانیا کۆرییە دەکرێت بەناوی "گالاکسی10S" وابڕیارە لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوودا ڕابگەیەنرێت.
ش.ق
