سەردێڕ:

​چین دەیەوێت بە مانگێکی دەستکرد ڕکابەری وڵاتە زلهێزەکانی جیهان بکات

فۆتۆ: 
2018-12-07

3562 جار خوێندراوەتەوە

چین دەیەوێت مانگێکی دەستکرد لە شێوەی زەوی بنێرێت بۆ ناوچەیەکەی تاریکی دوورە دەستى مانگ و لەوێوە کێبڕکێی ڕوسیا و ئەمریکا بکات.


چین دەیەوێت مانگێکی دەستکرد لە شێوەی زەوی بنێرێت  بۆ ناوچەیەکەی  تاریکی دوورە دەستى مانگ  و لەوێوە کێبڕکێی ڕوسیا و ئەمریکا بکات.

ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە ، چین بە نیازە مانگێکى دەستکرد بە ناوی چانگۆی٤  لە ڕێگەى کەشتى ئاسمانیی "لۆنگ مارچ ٣ بی" بنێرێتە سەر مانگ و لەو ڕێگەیەوە هاوشێوەى ململانێ بازرگانییەکان ململانێی وڵاتانی وەک ڕوسیا و ئەمریکا بکات لە بۆشایی ئاسمان.

بە پێی هەواڵەکە حکومەتى چین بە نیازە سبەی شەممە ئەو کەشتییە ئاسمانییە بنێرێتە بۆشایی ئاسمان و لە کاتى  سەرکەوتنى پرۆسەکە چینیش دەبێتە یەکێک لەو وڵاتانەى کە پەرە بە تواناکانی لە بواری بۆشایی ئاسمان دەدات .

ئەمە لە کاتێکدایە چین لە ئێستادا لە زۆربەى بوارەکاندا کێبڕکێی ئەمریکا دەکات و لە ماوەى ڕابردووشدا مانگێکى ڕووناککەرەوەی ناردە ئاسمان کە توانای ڕووناکردنەوەى ٨٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەى لە شەواندا هەیە.