سەردێڕ:

دوای گەشتێکی شەش مانگی کەشتییەکی ئاسمانی ناسا لەسەر هەسارەی مەریخ نیشتەوە

دوای کەشتێکی شەش مانگە ناسا بە سەرکەوتووی کەشتیەکی خۆی لەسەر هەسارەی مەریخ جێگیر کرد
فۆتۆ: ڕۆیتەرز
2018-11-26

23534 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی ناسای ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ (٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨) ​کەشتیی ئاسمانی (InSight) لەسەر هەسارەی مەریخ نیشتەوە و پرۆسەی نیشتنەوەکەش کاتژمێر ١١ی ئەمشەو بە کاتی هەرێمی کوردستان بووە.


ئاژانسی هەواڵی ناسای ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ (٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨) کەشتیی ئاسمانی (InSight) لەسەر هەسارەی مەریخ نیشتەوە و پرۆسەی نیشتنەوەکەش کاتژمێر ١١ی ئەمشەو بە کاتی هەرێمی کوردستان بووە.

ئەرکی سەرەکیی کەشتییەکە بۆ توێژینەوە و ئاشکراکردنی دۆخی هەسارەی مەریخە لەڕووی جیۆلۆجی و بومەلەرزە و گواستنەوەی گەرماوە.

پرۆژەکە بڕی ٨٥٠ ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکراوە، بە گەیشتنی کەشتییەکە ئاهەنگ و خۆشی بەو سەرکەوتنی گەشتی (ئیناسیت) لە ئاژانسی ناسا بەڕێوەچوو کارمەندانی ناوەندی فرۆکەوانی و بۆشایی ئاسمانی ئەمەریکا پیرۆزباییان لە یەکتر کرد.

ڕۆب مانینگ گەورە ئەندازیاری تاقیگەکانی ناسا ڕایگەیاند، هەرچەندە لەوەوبەر کاری دابەزاندن و ناردنی کەشتیی ئاسمانییان بۆ بۆشایی ئاسمان ئەنجامداوە، بەڵام دابەزین لەسەر هەسارەی مەریخ کارێکی قورس بوووە، چونکە پێویستی بە هەزاران هەنگاو هەیە بۆ گواستنەوە لە بەرگە هەواوە بۆ سەر ڕووی هەسارەکە و هەموو هەنگاوەکانیش پێویستی بە وردەکاری هەیە بۆئەوەی سەرکەوتووبێت.

ئەو کەشتییەی کە ئەرکی ڕەوانەکردنی بۆ سەر هەسارەی مەریخ پێسپێردراوە، لە ڕۆژی ٥ی مانگی ئایاری ئەمساڵەوە دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ لەسەر هەسارەی مەریخ نیشتەوە.

خێرایی کەشتیەکە لەو گەشتەیدا ١٩ هەزار و ٣١٠ کلیۆمەتر بووە لە یەک کاتژمێردا.

 

 

ع.م