کۆمپانیای سامسۆنگ بە فەرمی مۆبایلی Galaxy S Light Luxury ڕاگەیاند کە چەندین تایبەتمەندی نوێ لە خۆ دەگرێت و نرخەکەشی لە ئێستادا ٦٢٥ دۆلارە.
کۆمپانیای سامسۆنگ بە فەرمی مۆبایلی Galaxy S Light Luxury ڕاگەیاند کە چەندین تایبەتمەندی نوێ لە خۆ دەگرێت و نرخەکەشی لە ئێستادا ٦٢٥ دۆلارە.
یەکێک لە تایبەتمەندییەکان کامێرای مۆبایلەکە، لە بەشی پشتەوەی بە کوالێتی ١٦ مێگاپێکسڵ و دەتوانێت ڤیدیۆ تۆمار بکات بە کوالێتی 4K و بە پێوەری ٣٠ چێوە بۆ هەر چرکەیەک و لە بەشی پێشەوەش هەڵگری کامێرایەکە بە کوالێتی ٨ مێگاپێکسڵ.
هەروەها خاوەنی پڕۆسێسەری Snapdragon 660 و پێشبینی دەکرێت هاوشێوەی توانای مۆبایلی گالەکسی S8هەبێت لەگەڵ بوونی ڕامێک بە قەبارەی ٤ گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی بە فراوانی ٦٤ گێگابایت.
باتری مۆبایلە نوێیەکەی سامسۆنگ، بە توانستی ٣٠٠٠ میللی ئەمپێر کە هەمان توانستی باتری مۆبایلی گالەکسی S8ی هەیە و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات لەڕێگەی شوێنی USB-C.
مۆبایلەکە توانی بەرگریکردنی هەیە لە بەرامبەر ئاودا IP68 و لەگەڵ بوونی شوێنێکی بیستۆک بە قەبارەی ٣.٥ میللی مەتر و بوونی بیستۆکێک کە کاردەکات بە تەکنیکی(AKG).
تایبەتمەندییەکی تری مۆبایلەکە، بوونی هەستەوەرێکی پەنجەمۆرە لە بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە لەگەڵ توانای پاراستنی مۆبایل لەڕێگەی خوێنەرەوەی گلێنەی چاو و بوونی دوگمەیەکی سەربەخۆ بۆ کارپێکردنی یاریدەدەری دەنگی Bixby.
مۆبایلەکە تاوەکو ئێستا بە تەنها لە چین بەردەستە بە نرخی ٦٢٥ دۆلار کە ئەمەش نرخێکی تا ڕادەیەک بەرزە و نزیکە لە مۆبایلی گالاکسی S9.
هــ.حــ