سەردێڕ:

ئینستاگرام خزمەتگوزارییەکی نوێی زیاد کرد

فۆتۆ: 
2018-05-04

2711 جار خوێندراوەتەوە

تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام خزمەتگوزارییەکی نوێی زیاد کرد کە بەکارهێنەران دەتوانن لەڕێیەوە ڕاستەوخۆ کەلوپەل بکڕن.


تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام خزمەتگوزارییەکی نوێی زیاد کرد کە بەکارهێنەران دەتوانن لەڕێیەوە ڕاستەوخۆ کەلوپەل بکڕن.

لە ماڵپەڕی " techcrunch" بڵاوکراوەتەوە، تایبەتمەندییەکە داوا لە بەکارهێنەران دەکات کە ژمارەی کارتە کۆمەڵایەتییەکانیان لە هەژمارەکانیان و هێمای ناساندنی کەسییان تۆمار بکەن، پێش ئەوەی چالاکی کڕینەکە ئەنجام بدەن.

خزمەتگوزارییەکە یارمەتی بەکارهێنەران دەدات کە پێویستیان بە شوێنی دیکە نەبێت بۆ کڕینی ئەو پێداویستیانەی دەیانەوێت.

هاوکات وتەبێژێکی ئینستاگرام ئاماژەی بەوە کردووە، خزمەتگوزارییەکە بۆ دیاریکردنی شوێن لە ڕێستۆرانت و ساڵۆنەکانیشدا سودی هەیە.

هەروەها چاوەڕێ دەکرێت ئینستاگرام لە داهاتوودا خزمەتگوزاری دیکەی وەک دیاریکردنی شوێن لە سینەماکاندا بخاتە بەردەستی بەکارهێنەرانی.

تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام سەربە کۆمپانیای فەیسبوکە و لە ساڵی ٢٠١٠دا لەلایەن کێڤن سیسترۆم و مایک کریگەرەوە دامەزراوە.

هەروەها لە ئێستادا زیاتر لە ٨٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری لە جیهاندا هەیە.

ک.ئ