رەنگە لەمەودوا چارەنوسی بێژەرەکان بکەوێتە مەترسییەوە، وڵاتی چین جگە لە دروستکردنەوەی هەموو جۆرەکانی تری تەکنەلۆژیا، ئێستا دەستی کردووە بە دروستکردنەوەی مرۆڤەکان، نەک تەنها شێوەیان بەڵکو دەنگ و هەڵسوکەوتیشیان کۆپى دەکات.
رەنگە لەمەودوا چارەنوسی بێژەرەکان بکەوێتە مەترسییەوە، وڵاتی چین جگە لە دروستکردنەوەی هەموو جۆرەکانی تری تەکنەلۆژیا، ئێستا دەستی کردووە بە دروستکردنەوەی مرۆڤەکان، نەک تەنها شێوەیان بەڵکو دەنگ و هەڵسوکەوتیشیان کۆپى دەکات.
لە نوێترین داهێنانیدا، وڵاتی چین ڕۆبۆتێکی دروست کردووەو کردوشیەتی بە بێژەری هەواڵەکان و هەموو ڕۆژێک گەشتی هەواڵەکان پێشکەش دەکات.
ڕۆژى هەینى ئاژانسی هەواڵی شینخوای چینی ئەندامێکی نوێی ژوری هەوڵی ناساند کە ڕۆبۆتەو ڕۆژانە گەشتی هەواڵەکان پێشکەش دەکات.
ڕۆبۆتەکە لەسەر شێوەی یەکێک لە بێژەرەکانی ئاژانسەکە دروستکراوە بە ناوی کیو هاو، کە بۆینباخێکی سوری بەستووەو چاکەتی خەت خەتی لەبەردایە و لە کاتە پێویستەکاندا سەری و برۆکانیشی دەجوڵینێت.
ڕۆبۆتەکە دەڵێت، نەک تەنها ٢٤ کاتژمێر لەگەڵ بینەرەکانى دەبێت، بەڵکو تەواوى ٣٦٥ ڕۆژەکەی ساڵ لەگەڵیان دەبێت و بەردەوام زانیاریى نوێیان پێشکەش دەکات.
جگە لەو رۆبۆتە، ئاژانسی شینخوا بێژەرێکی ڕۆبۆتی دیکەی بە زمانی ئینگلیزی ناساندووە کە لەسەر شێوەی بێژەرێکی دیکە دروست کراوە دەڵێت، ڕاگەیاندن پێویستی بەردەوامی بە بەرەو پێشچون و داهێنانی نوێ و بەردەوام هەیە و لەگەڵیان دەبێت تا هەواڵی نوێ و باوەڕپێکراو پێشکەش بکات.
ڕۆبۆتەکان لە لایەن ئامێرێکەوە پەرەى پێدراوە تا دەنگ و شێوەی دەم و چاو و جوڵەیان هاوشێوەی دەنگی بێژەرە ڕاستیەکان بێت و وێنەی ژیانی ڕاستەقینەی مرۆڤەکان نیشان بدات و جیا بکرێتەوە لە ڕۆبۆتەکانی پێشتر کە دروستکراون.
دەرکەوتنی بێژەرە ڕۆبۆتەکان بۆ یەکەم جار لە کۆنفرانسی ساڵانەی ئینتەرنێتی جیهانیدا بوو کە لە چین بە داڤۆسی تەکنەلۆژیا دادەنرێت.
ئەم داهێنانە بێبەش نەبووە لە ڕەخنە گرتن بەوپێیەى هەلی کارکردن کەم دەکاتەوە، شارەزایانی تەکنەلۆژیاش پیشبینى دەکەن ئەم جۆرە لە پیشە لە پێنج ساڵی داهاتودا بەبەهاى نزیکەى چوار ترلیۆن دۆلار سود بە دامەزراوەکان بگەیەنێت.