لەمیانەى کۆنگرەیەکدا بیڵ گەیتس گەورە ملیاردێرى ئەمریکی پلانێکى درێژخایانى خستەڕوو بۆ بەبازاڕکردنى تەوالێتێک کە پێویستیی بە ئاو و ئاوەڕۆ نییە.
لەمیانەى کۆنگرەیەکدا بیڵ گەیتس گەورە ملیاردێرى ئەمریکی پلانێکى درێژخایانى خستەڕوو بۆ بەبازاڕکردنى تەوالێتێک کە پێویستیی بە ئاو و ئاوەڕۆ نییە.
گەیتس لەو کۆنگرەیەدا کە لەژێر دروشمى (بنیاتنانەوەى داهێنانى تەوالێت) بوو لە وڵاتى چین، بە بەکارهێنانى قوتوویەک سەرنجى ئامادەبووانى بۆ بیرۆکەکەى ڕاکێشا بۆ داهێنانێکى نوێى سەرئاوێک کە پێویستی بە ئاو و ئاوەڕۆ نییە.
گەیتس ڕایگەیاند، کە لەڕێى دامەزراوەیەکى تایبەتەوە دووسەد ملیۆن دۆلارى خستووەتە بەردەست چەند تیمێک، کە لە زانایان پێکدێن، تا تەوالێتێکى نموونەیی دابهێنن کە تێچووى بەکارهێنانى لە ڕۆژێکدا تەنها پێنج سەنتە.
بیڵ گەیتس وتى، "دروستکردنى ئەو تەوالێتە نوێیە لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدایە،" وتیشى کە ئەو کارە ماوەى ١٠ ساڵى دەوێت تا بگاتە دەست سەرجەم دانیشتووانى جیهان.
هەر لەمیانەى کۆنگرەکەدا گەیتس ئاماژەى بەوەدا، کە وڵاتە دەوڵەمەندەکان سیستمى ئاوەڕۆیان هەیە کە بەهۆى بۆرییەوە پاشەڕۆى مرۆڤ دەگوێزرێتەوە بۆ وێستگەکانى چارەسەرکردن، کە ئەوەش بە گران لەسەر وڵاتە هەژارەکان دەکەوێت.
گەیتس لەڕێى بیرۆکەکەیەوە دەیەوێت چارەسەرى ئەو کێشەیە بکات کە نزیکەى ٢.٣ ملیار کەس بەدەست نەبوونى تەوالێت و ئاوەڕۆوە دەناڵێنن، هەروەک ئامارەکانى ڕێکخراوى تەندروستیی جیهانیی ئاماژەى پێداوە.