سەردێڕ:

بۆیەکەمجار مۆبایلێک دروستکرا کە بەتەواوی دەنوشتێتەوە

بۆیەکەمجار مۆبایلێک دروستکرا کە بەتەواوی دەنوشتێتەوە
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-11-03

6300 جار خوێندراوەتەوە

لێکسپای کە لە لایەن کۆمپانیای رۆیۆڵ دروستکراوە، خاوەنی شاشەیەکی بەهێز و خۆڕاگرە و توانای نوشتانەوەی تەواوی هەیە.


لێکسپای کە لە لایەن کۆمپانیای رۆیۆڵ دروستکراوە، خاوەنی شاشەیەکی بەهێز و خۆڕاگرە و توانای نوشتانەوەی تەواوی هەیە.

 بەپێی هاواڵێکی ماڵپەڕی سکای نیوزی ئینگلیزی، کۆمپانیای ڕۆیۆڵی ئەمریکی خاوەنی بیرۆکەی ئەم مۆبایلەیە کە دەتوانرێت وەکو کیفی پارە بنوشتێتەوە، مۆبایلەکە بە ئاسایی و بە نوشتاوەیی کار دەکات و بە هەردوو شێوەکە دەتوانرێت بەکار بهێنرێت.

مۆبایلەکە خاوەنی شاشەیەکی ٧.٨ ئینجییە کە بە کراوەیی وەک تابلێتێک دەردەکەوێت، سیستمی ئەندرۆید بەکاردەهێنێت و خێراییەکی باشی هەیە.

گرفتی سەرەکی مۆبایلەکە گەورەیی و ئەستوریەکەیەتی، بە رێژەی ٥٠% لە ئایفۆن ئێکس ماکس گەورەترە، نرخی مۆبایلەکە لە هەزار و ٣١٨  دۆلارەوە دەستپێدەکات بۆ هەزار و ٤٦٩ دۆلار.

بڕیارە ئەم موبایلە نوشتاوەیە لە کاتی بڵاوکردنەوەی رابگەیەنرێت و لە (مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨)ەوە بخرێتە بازاڕەکانی جیهانەوە.

هـ،ڕ

Royole bendy phone

Royole bendy phone