سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. کۆمپانیای سامسۆنگ لە ریکلامێکی نوێدا خاڵە لاوازەکانی ئایفۆن پیشاندەدات

فۆتۆ: 
2018-05-20

4492 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای سامسۆنگ لە چەند رۆژی ڕابردوودا ریکلامێکی نوێی بڵاوکردەوە لە ریکلامەکەدا خاڵە لاوازەکانی کۆمپانیای ئەپڵ و مۆبایلی ئایفۆن پیشان دەدات.


کۆمپانیای سامسۆنگ لە چەند رۆژی ڕابردوودا ریکلامێکی نوێی بڵاوکردەوە لە ریکلامەکەدا خاڵە لاوازەکانی کۆمپانیای ئەپڵ و مۆبایلی ئایفۆن پیشان دەدات.

وەک لە ڤیدیۆی ریکلامەکەدا دەردەکەوێت سامسۆنگ ڕکابەرایەتی بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ دەکات و توانای مۆبایلی ئایفۆن X بە کەم پیشاندەدات بە هۆی بوونی کێشەیەک لە باترییەکەیدا.

سامسۆنگ وا پیشانی دەدات کە کۆمپانیای ئەپڵ هەڵدەستێت بە کەمکردنەوەی لەرینەوەی پڕۆسێسەر لە مۆبایلەکانیدا هەتاوەکو لە کاتی دابەزینی ڕێژەی باتری بۆ لە سەدا ١٠% مۆبایلەکە نەکوژێتەوە کە ئەمەش زیانی هەیە بۆ مۆبایلەکە.

هاوکات کۆمپانیای ئەپڵ و سامسۆنگ لە ئێستادا بە باشترین جۆری مۆبایلی زیرەک لە جیهان دادەنرێت ساڵانەش هەردوولا لە کێبڕکێدان بۆ ئەوەی بەرهەمی تازە بخەنە بازاڕەوە.

هــ.حــ