سەردێڕ:

مۆبایلە "هەرزانە"کەی ئەپڵ خرایە بازاڕەوە

مۆبایلی ئەپڵ XR خرایە بازاڕەوە
فۆتۆ: 
2018-10-19

100947 جار خوێندراوەتەوە

لەدوای مانگێک لە ئاشکراکردنی ئایفۆنی XR کە لەچاو بەرهەمەکانی تری کۆمپانیای ئایفۆندا نرخەکەی هەرزانە، ئەمڕۆ هەینی (١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨) مۆبایلەکە خرایە بازاڕەوە.


لەدوای مانگێک لە ئاشکراکردنی ئایفۆنی XR کە لەچاو بەرهەمەکانی تری کۆمپانیای ئایفۆندا نرخەکەی هەرزانە، ئەمڕۆ هەینی (١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨) مۆبایلەکە خرایە بازاڕەوە.

کۆمپانیای ئەپڵ کە بارەگای سەرەکیی لە کالیفۆڕنیایە ١٢ی ئەیلولی رابردوو و لەپاڵ مۆبایلەکانی XS و XS ماکس، جۆرە مۆبایلێکی بەنرخی هەرزانتر لە بەرهەمەکانی تر بە ناوی XR ئاشکراکرد.

مۆبایلە هەرزانەکەی ئەپڵ چەند تایبەتمەندییەکی هەیە لەوانە، شاشەکەی ٦.١ ئینجە و فراوانترە لە جۆرەکانی تری، سیستمی بارگاویکردنەوەی بێ وایەری تێدایە و تەمەنی پاترییەکەی زیاتر دەخایەنێت و خێراتر بارگاوی دەبێتەوە.

جگە لەوانەش لە پشتی مۆبایلەکە کامیرای ١٢ مێگاپێکسڵی بە چەندین کوالێتی بەرز هەیە، هەستەوەری نوێی هەیە و ئۆتۆ فۆکسە.

مۆبایلی XR توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە و دژە تەڕبوونە، نرخەکەی لە ٧٤٩ دۆلاری ئەمریکییەوە دەستپێدەکات، ئەمەش لەکاتێکدایە کە مۆبایلی ئایفۆنی XS نرخەکەی لە هەزار و ٩٩ دۆلارەوە دەستپێدەکات، وابڕیارە مۆبایلە هەرزانەکەی ئەپڵ بە چەندین ڕەنگی جیاواز بخرێتە بەردەست بەکارهێنەرانی وەکو ڕەنگی زەرد، شین، سپی، ڕەش و ئەرخەوانی.

ش.ق