کۆمپانیای هواوی چینى دوو موبایلی نوێ و کاتژمێرێکى زیرەکی خستە بازاڕەکانەوە و نرخی هەر یەکەشیانی دیاریکرد.
کۆمپانیای هواوی چینى دوو موبایلی نوێی زیرەکی خستە بازاڕەکانەوە و نرخی هەر یەکەشیانی دیاریکرد.
کۆمپانیاکە ئەوەی خستووەتەڕوو، کە نرخی موبایلی نوێی (هواوی مەیتی٢٠ ) کە نوێترین و زیرەکترین بەرهەمیەتی لە نێوان ٩١٦ بۆ ٩٧٠ دۆلاردا دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، نرخی موبایلی جۆری (هواوی مەیتی٢٠ پرۆ) بە پرۆسێسەرێکى ٦ گێگابایت و میمۆری ١٢٨ گێگابایتییەوە بە ١٢٠٠ دۆلارە.
موبایلە نوێکەى کۆمپانیای هواوی چینی دەتوانێت بارگە بداتە موبایلەکانى تر و ئەمەش یەکەمجارە ئەو جۆرە تەکنەلۆژیایە لەو بوارەدا فەراهەمبکرێت.
لە ئێستادا هەر سێ کۆمپانیای جیهانی سامسۆنگ و ئەپڵ و هواوی کێبڕکێی بەرهەمە ئەلیکترۆنییە زیرەکەکان دەکەن لە سەر ئاستى جیهان.
هـ،ڕ