چین پلانی داناوە لە ساڵی ٢٠١٠مانگێکی دروستکراو لە ئاسمانی گەورەترین شاری وڵاتەکەی دابنێت، بەشێویەک ببێت بە جێگرەوەی گڵۆپی رووناککەرەوەی سەر شەقامەکان.
چین پلانی داناوە لە ساڵی ٢٠٢٠مانگێکی دروستکراو لە ئاسمانی گەورەترین شاری وڵاتەکەی دابنێت، بەشێویەک ببێت بە جێگرەوەی گڵۆپی رووناککەرەوەی سەر شەقامەکان.
ئەم پڕۆژەیە لە هەفتەی ڕابردوودا لەکاتی ئەنجامدانی چالاکی نیشتمانی بۆ داهێنانی جەماوەری و سەرکردەکانیکار لە هەرێمی چنگدۆ ئاشکراکرا.
لەو بارەیەوە بەڕێوەبەری پەیمانگای چنگدۆ بۆ زانستەکانی بۆشایی ئاسمان و تەکنەلۆژیای ئەلکترۆنی، وو چۆن فنگ رایگەیاند، تاقیکردنەوەی مانگی ڕووناكکەرەوە ماوەی چەند ساڵێکە دەستیپێکردووە و لە ئێستادا یەکێكە لە تەکنەلۆژیا ئامادەکراوەکان.
وا بڕیارە ئەم مانگە دەستکردە لە ئاسمانی شاری چنگدۆ دابنرێت کە یەکیکە لە گەورەترین شارەکان لە ڕووی دانیشتوانەوە و نزیکی ١٤.٥ ملیۆن کەس تێیدا دەژین.
بەڕێوەبەری پەیمانگای چنگدۆ بۆ زانستەکانی بۆشایی ئاسمان و تەکنەلۆژیای ئەلکترۆنی، ئاماژەی بەوەکردووە ئەم مانگە ڕووناکییەکەی چوار ئەوەندەی ڕووناکی مانگی ئاسایی دەبێت لەو مەودایەدا هەروەها دەتوانرێت لەدوورەوە کاری پێبکرێت و توانای هەیە لە ١٠ بۆ ٨٠ کیلۆمەتر ڕووناك بکاتەوە.
لە هەمانکاتدا زۆر کەس لەوە دەترسن ئەو مانگە کاریگەریی نەرێنی هەبێت لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هەندێك لە ئاژەڵەکان.
بەڵام پسپۆڕان دڵنیایی ئەوەیانداوە کە ڕووناکییەکە لە شێوەی زەردەپەڕ دەبێت بۆیە کاریگەریی لەسەر ژیانی ئاژەڵەکان نابێت.
بیرۆکەی ئەم مانگە دروستکراوە لە هونەرمەندێکی فەڕەنسییەوە هاتووە، کە وا بیریدەکردەوە کە ئاوێنەیەك لە سەرووی زەوییەوە هەڵبواسرێت تا ڕووناکی خۆر بداتەوە و شەقامەکانی پاریس بەدرێژایی ساڵ ڕووناك بکاتەوە.