بۆ یه‌كه‌مجار له ماوه‌ی ٥٥ ساڵی ڕابردوودا ژنه زانستكارێك خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیا ده‌باته‌وه.
بۆ یه‌كه‌مجار له ماوه‌ی ٥٥ ساڵی ڕابردوودا ژنه زانستكارێك خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیا ده‌باته‌وه.
خه‌ڵاتی نۆبڵ له فیزیادا ئه‌مڕۆ به‌خشرا به سێ كه‌س، دۆنا ستریكلاندی كه‌نه‌دی و ئارسه‌ر ئاشكینی ئه‌مه‌ریكی و جێرارد مۆرووی فه‌ڕه‌نسی بۆ داهێنانه‌كانیان له بواری فیزیای له‌یزه‌ردا.
به‌مه‌ش دۆنا ستریكلاند ده‌بێته سێهه‌م براوه‌ی ژنی خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیا له‌دوای ماری كێری، كه له ساڵی ١٩٠٣دا خه‌ڵاته‌كه‌ی بردۆته‌وه، و ماریا جیۆپێرت-مایه‌ر، كه له ساڵی ١٩٦٣دا خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرتووه.
دكتۆر ئاشكین داهێنه‌ری ته‌كنیكێكی تایبه‌تی له‌یزه‌ره كه پێی ده‌ڵێن موكێشی رۆشنایی و له لێكۆڵینه‌وه له سیستمی بایۆلۆجیدا به‌كاردێت. هه‌روه‌ها دكتۆر دۆنا و جێرارد به‌رپرسن له داهێنانی كورتترین و به‌هێزترین ترپه‌ی له‌یزه‌ریی له جیهاندا. ئه‌مان ته‌كنیكێكیان دۆزیوه‌ته‌وه بۆ به‌هێزكردنی ترپه‌ی له‌یزه‌ر كه له بواره‌كانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه و نه‌شته‌رگه‌ری چاكسازی له‌یزه‌ر بۆ چاو به‌كاردێت.
دكتۆر دۆنا له زانكۆی واته‌رلووه‌وه له كه‌نه‌دا خۆشحاڵی خۆی بۆ خه‌ڵاته‌كه راگه‌یاند و وتی: "پێش هه‌موو شت وامزانی شێتبووم و دواتریش هه‌میشه ئه‌ڵێم تۆ بڵێی راست بێت."
هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له هاوه‌ڵه‌كانیشی كرد بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه، به‌تایبه‌ت دكتۆر جێرارد كه پێشتر سه‌رپه‌رشتیار و مامۆستای بووه.
پێش كاره‌كانی دكتۆر دۆنا و جێرارد، به‌هێزترین ئاستی ترپه‌ی له‌یزه‌ر سنورداربووه له‌به‌رئه‌وه‌ی هاركاتێك ترپه‌كان به‌هێزده‌كران، ئه‌و ماددانه‌یان ده‌سوتاند كه بۆ به‌هێزكردنه‌كه به‌كارهاتبوو. بۆ خۆلادان له‌م رێگرییه، توێژه‌ره‌كان سه‌ره‌تا ترپه‌كانیان له كاتدا ده‌كشاند بۆ نزمكردنه‌وه‌ی به‌رزترین ئاستی هێزه‌كه‌یان و دواتر به‌هێزیان ده‌كرده‌وه پێش ئه‌وه‌ی بچوكیان بكردایه‌ته‌وه.
كاتێك ترپه‌یه‌كی له‌یزه‌ر له كاتدا بچوك ده‌كرێته‌وه و كورت ده‌كرێته‌وه، ئه‌وا ده‌توانرێت رۆشناییه‌كی زیاتر بئاخنرێته بۆشاییه‌كی بچوكه‌وه؛ به‌مشێوه‌یه هێزی ترپه‌ی له‌یزه‌رەكه زۆر زیاتر له خۆی به‌هێزده‌كرێت. ئه‌م رێگه‌یه‌ش ئێستا بۆته رێگه‌ی باو له به‌كارهێنانی له‌یزه‌ری به‌هێزدا.
له‌لایه‌كی تره‌وه، دكتۆر ئارسه‌ر داهێنه‌ری به‌كارهێنانی په‌ستانی روناكییه بۆ جوڵاندنی ته‌نی به‌رجه‌سته.
موكێشی رۆشنایی ئه‌مڕۆ به‌كاردێت بۆ جوڵاندنی گه‌رد، گه‌ردیله، ڤایرۆس و خانه‌ی زیندووی له‌شیش. سیستمه‌كه‌ی دكتۆر ئارسه‌ر به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌كاردێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له چۆنێتی كاركردنی شانه خانه‌كانی زینده‌وه‌ران.