توێژەرانی بواری منداڵ لە سویسرا هۆشیاری دەدەنە دایکان و باوکان کە منداڵەکانیان هەڵنەدەن واتا بەرز و نزمی نەکەنەوە چونکە زیان بە مێشکی دەگات.
توێژەرانی منداڵان لە سویسرا هۆشیاری دەدەنە دایکان و باوکان کە منداڵەکانیان هەڵنەدەن واتا بەرز و نزمی نەکەنەوە چونکە زیان بە مێشکی دەگات.
بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی بەزیکتۆ بڵاوکراوەتەوە، زۆرجار دایکان و باوکان بۆ دڵخۆشکردنی منداڵەکەیان هەڵیدەدەن بۆ سەرەوە و دەیگرنەوە بەبێ ئەوەی ئاگاداربن ئەم کارە چەند زیانی هەیە.

ئەم هەڵدانە راستەوخۆ هێزێک لەسەر مێشک دروست دەکات و دەبێتە جوڵانەوەیەکی لەناکاوی سەر، منداڵەکەش ناتوانێت کۆنترۆڵی راگرتنی هاوسەنگی سەر و ملی بکات، زیان بە ماسولکەکان و مێشک دەگات.
زۆر کات کاتێک منداڵ دەگری دایکان و باوکان ناتوانن ژیری بکەنەوە ئەم رێگەیە بەکاردەهێنن بۆ ژیرکردنەوەی، ئەم بەرزکردنەوە لەناکاوە لەوانەیە بێدەنگی بکات، بەڵام ئەگەری هەیە ببێتە هۆی خوێنبەربوونی مێشک.