لە تازەترین لێکۆڵینەوەدا، زانایان بەوە گەیشتوون، ڕێکخستنی شێواز و کاتی خەو، هۆکارێکە بۆ لەدەستدانی کێشی زیادە.
لە تازەترین لێکۆڵینەوەدا، زانایان بەوە گەیشتوون، ڕێکخستنی شێواز و کاتی خەو، هۆکارێکە بۆ لەدەستدانی کێشی زیادە.
بەپێی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەی زانایان، خەو یەکێکە لە باشترین هۆکارەکان ئەگەر ڕێکبخرێت، بەتایبەت کە خەوی شەوانە دەبێتە هۆی دەردانی هۆرمۆنی میلاتۆنین کە هاوکاری خەوێکی هێمن و ئاسان دەکات، خەوی هێمنیش دەبێتە هۆی دەردانی جۆرە هۆڕمۆنێک کە چەوری لەش دەتوێنێتەوە.
هەروەها پێویستە کاتی خەو لە ٨ کاتژمێر کەمتر نەبێت، لەبەرئەوەی چالاکیی لەش لە ڕۆژدا، توانەوەی چەوری زیاتری لێدەکەوێتەوە.
هەروەکو پێویستە لە تاریکییەکی تەواو و دوور لە ڕووناکی و لە پلەیەکی گەرمی نزم بخەویت.
ک.ع