سەردێڕ:

بەکارهێنانی ئامێری تەکنەلۆژی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو منداڵ زیرەکتر دەکات

ڕۆژانە کەمتر لە دوو کاتژمێر
فۆتۆ: 
2018-09-29

8183 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی لانسێت ئەنجامی توێژینەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە، کە ئاماژە بەوە دەکات، منداڵانی ئەگەر تەمەن ٨ بۆ ١١ ساڵ ڕۆژانە بۆ کەمتر لە ٢ کاتژمێر ئامێرە تەکنەلۆژییەکان بەکاربهێنن توانای مێشکییان باشتر دەبێت.


ماڵپەڕی لانسێت ئەنجامی توێژینەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە، کە ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر منداڵانی تەمەن ٨ بۆ ١١ ساڵ ڕۆژانە بۆ کەمتر لە ٢ کاتژمێر ئامێرە تەکنەلۆژییەکان بەکاربهێنن توانای مێشکیان باشتر دەبێت.

هەر  بە گوێرەی ئەو توێژینەوەیە، کە لەسەر چوار هەزار و ٥٠٠ منداڵ لە ئەمریکا ئەنجامدراوە، ئەو منداڵانەی کە بۆ ماوەیەکی کەم و دیاریکراو ڕۆژانە یارییە ڤیدیۆییەکانیان کردووە یاخود تەماشای تەلەفزیۆنیان کردووە، لە تاقیکردنەوەی زیرەکی و توانای عەقڵی ئەنجامی باشتریان بەدەستهێناوە، بەرامبەر بە منداڵانی تر.

لە هەمانکاتدا چەندین توێژینەوەی تر ئاماژە بەوەدەکەن، بەکارهێنانی زۆری ئامێرە تەکنەلۆژییەکان کاریگەری خراپ دەخاتە سەر لایەنی دەرونی مرۆڤ.

ک.ع