سەردێڕ:

ئایفۆنە نوێیەکان کێشە کۆنەکانیان چارەسەر نەکردوون

ئایفۆنە نوێیەکانی ئەپڵ کە پهێکهاتوون لە ئایفۆن XS، XS MAX، XR
فۆتۆ: 
2018-09-27

15316 جار خوێندراوەتەوە

پاش چەند رۆژێکی کەم لە بڵاوبوونەوەی ئایفۆنە نوێکان لەلایەن چەندین بەکارهێنەرەوە هەست بە گرفتەکانی کرا.


پاش چەند رۆژێکی کەم لە بڵاوبوونەوەی ئایفۆنە نوێکان لەلایەن چەندین بەکارهێنەرەوە هەست بە گرفتەکانی کرا.

کۆمپانیای ئەپڵ لەم چەند ڕۆژەی پێشوودا Iphone XS" و " XS Max" ی بڵاوکردوەوە و بەردەوام باس لە تایبەتمەندییەکانی دەکرا لە لێدوانی ساڵانەی کۆمپانیاکەدا، بەڵام بۆ هەندێک لە بەکارهێنەران بە پێچەوانەوە بوو.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی بوزکیتۆ زوو دابەزینی باتری مۆبایلە نوێیان بووە جێگەی نائومێدی بەشێکی بەکارهێنەران، هەندێک بەکارهێنەری دیکە کێشەی لە وای فای و وایەرلێسی مۆبایلەکەدا هەیە.

دابەزینی باترییەکە بە جۆرێکە کە بەکارهێنەران دەڵین لە کاری کۆمپانیای ئەپڵ ناچێت و کێشەکە تەواو بە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، ئەمەش بە جۆرێکە ئایفۆنی ئێکس کە ساڵی رابردوو بڵاوبووەوە باترییەکەی بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێر و ٤٩ خولەک کاری دەکرد، بەڵام باتری ئەم ئایفۆنە نوێیە نزیکەی ٩ کاتژمێر و ٣٨ خولەک کاردەکات.

کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی کۆمەڵێک بەرھەمی نوێی لە ئایفۆن و کاتژمێری زیرەک بەرھەمھێنا و ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە، لە شاری کوبرتینۆ لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا ئەو بەرھەمە نوێیانەی خستەروو.