سەردێڕ:

بەراورد بە ساڵی رابردوو فەیسبوک ٧%ی بەکارھێنەرانی لەدەستداوە

ئاشکراکردنی تایبەتمەندییە کەسییەکان هۆکارێکە بۆ کەمبوونەوەی ژمارەی بەکارهێنەرانی فەیسبوک
فۆتۆ: 
2018-09-26

13299 جار خوێندراوەتەوە

فەیسبوک بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٧%ی بەکارهێنەرانی لەدەستداوە و ئەوەش گرفتێکی دیکەیە کە دووچاری کۆمپانیاکە بووەتەوە.


فەیسبوک بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٧%ی بەکارهێنەرانی لەدەستداوە و پێشبینی دەکرێت کە زیان بە کۆمپانیاکە بگەیەنێت.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەری بوزیکتۆ، کۆمپانیای فەیسبوک دووچاری لەدەستدانی بەشێکی بەکارهێنەرەکانی بووەتەوە و پێشبینی دەکرێت ئەمە زیانێکی زۆر بە کۆمپانیاکە بگەیەنێت.

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمپانیای نیلسن کە کۆمپانیایەکە لە نیویۆرک بۆ زانینی زانیاری و ئامارەکان، فەیسبوک بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوودا %٧ ی بەکارهێنەرەکانی لەدەستداوە.

هۆکاری ئەمەش بەشێوەیەکی گشتی دەگەڕێتەوە بۆ کارەکانی ئەم دواییانەی فەیسبوک کە زانیارییە کەسییەکانی بڵاودەکردەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە بەکارهێنەران لە ئێستادا زیاتر ئارەزووی بەکارهێنانی ئینستاگرام و سناپچات دەکەن.

تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە ساڵی ٢٠١٤دا لەلایەن مارک زوکربێرگەوە دامەزراوە و بەپێی ئامارەکان، لە ئێستادا دوو ملیار و ٢٣ ملیۆن بەکارهێنەری لە جیهاندا هەیە.