سەردێڕ:

هۆشیاری دەربارەی بەکارهێنانی ئیمەیڵ دەدرێت ​

فۆتۆ: 
2018-09-25

15654 جار خوێندراوەتەوە

​بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان لە هەر ١٠٠ ئیمەیڵێکدا ئیمەیلێکیان ساختەیە، مەبەست لێی بەدەستهێنانی زانیارییە کەسییەکانە.


بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان لە هەر ١٠٠ ئیمەیڵێکدا ئیمەیلێکیان ساختەیە، مەبەست لێی بەدەستهێنانی زانیارییە کەسییەکانە.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "thisismoney" هۆشیاری دەربارەی بەکارهێنانی ئیمەیڵ دەدرێت و بۆ خۆ پاراستن زیاتر لە دزینى زانیارییە کەسییەکان.

بە پێی ئاماری نێودەوڵەتی پاراستنی زانیاری لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا نزیکەی ملیارێک ئیمەیڵ نێردراون، لەو ڕێژەیە تەنیا بەشێکی کەمی ئیمەیڵەکان بێ مەبەست نێردراون و بۆ بەدەستهێنانی زانیاری کەسی و ئەنجامدانی ساختەکاری نەبووە.

بە پێی زانیارییەکان کێشەکان زۆر لەوە گەورەترە کە پێشبینی دەکرێت و ئەگەری هەیە ڕێژەکە بەرەو بەرزبوونەوە بچێت.

دەزگاکانی پاراستنی زانیاری ڕێنمایی دەدەن کە هەرشتێکت بۆ هات لەڕێگەی ئیمەیڵەوە باشترە چێکی بکەیت، چونکە ئەگەری هەموو ڕووداوێک هەیە، تەنانەت ئەگەری هەیە زیان بە کۆمپیوتەر و مۆبایل بگەیەنێت.