کۆمپانیایەکی سویسری سەرقاڵی پەرەپێدانی یەکەم یەختە کەبە ووزەی خۆر کاردەکات و دەتوانێت بەبێ سوتەمەنی دەیان کاتژمێر لەسەر رووی ئاوەکان گەشت بکات.
کۆمپانیایەکی سویسری سەرقاڵی پەرەپێدانی یەکەم یەختە کە بە ووزەی خۆر کاردەکات و دەتوانێت بەبێ سوتەمەنی دەیان کاتژمێر لەسەر رووی ئاوەکان گەشت بکات.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەکردوە، یەختەکە ھەڵگری تابلۆی خۆری دەبێت کە ئەوەندە وزەی پێویست بەرھەم دەھێنێت بەشی یاریگایەکی تێنس بکات، ھەروەک توانای ھەڵگرتنی رێژەیەکی بێ سنور لە تیشکی خۆری ھەیە.
ئەو یەختە لە بەرھەمھێنراوی کۆمپانیای"سولار ئیمپاکت"ە و لە زیوریخ، ھەتا ئێستا نرخی چاوەروانکراو و مێژووی دەرچوونەکەی ئاشکرا نەکراوە.
درێژی یەختەکە نزیکەی ٨ پێ دەبێت، لە سێ قات و ٦ کابینە و شوێنی حەوانەوەی تیمەکەی پێکھاتووە،ھاوکات تەکنۆلۆژیای زیرەکی تێدا بەکارھاتووە کە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی یەک کەس ببێتە کاپتنی.
کۆمپانیاکە جەختیکردوەتەوە، ئەو تابلۆ خۆرییانەی کە بۆ کارپێکردنی یەختەکە بەکارھاتووە بەشێکی زۆری ئەو ژاوەژاوەی کە بەھۆی جوڵێنەرە تەقلیدییەکانەوە دروست دەبێت ناھێڵێت،ھاوکات باترییەکی بە توانای ٨٠٠ میگاوات بۆ دانراوە کە دەتوانێت لەدەریاکاندا بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێر گەشت بکات.
س.س